ئه‌یلوول 05, 2019 16:19 Asia/Tehran
  • زەریف: پشکوتنی ئابووری ئاوی،پێویستی بە ئاسایشت و پاوەجێی لە سەرجەم ناوچەکە دا هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای جەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە پشکوتنی ئابووری ئاوی،پێویستی بە ئاسایشت و پاوەجێی لە سەرجەم ناوچەکە دا هەیە، گوتی: ناتوانین ئاسایشت لە دەرەوە بکڕین چوونکا دەبێتە هۆی زۆرتربوونەوەی پێگە سەربازییەکان لە ناوچەکە دا.

"موحوممە جەواد زەریف"  وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە سێهەمین دانیشتنی کۆگای وەزیرانی وڵاتانی لێواری ئۆقیانووسی هیند لەبارەی ئابووری ئاوی لە داکا، پێتەختی بەنگلادێش بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی ئاسایش وڵاتانی ناوچە دەبێ بە هاوکاری  وڵاتانی ناوچەکە دابین بکرێت،گوتیشی: ئاسایشتی خۆراکی و گوزەرانی باشی کۆمەڵگاکان و وڵاتانی لێواری ئۆقیانووسی هێند و ئاسایشتی گەمیەوانی لەم ئۆقیانووسە دەبێ لە سەرووی سەرنجدانەکان دابێت.

 زەریف بە باسکردنیی ئەمەی کە ئۆقیانووسی هێند بەرەو ڕووی کێشەی زۆرە ، بەڕاشکاوی گوتی: قاچاخ بریتی لە ئینسان ،ماددە هۆشبەر،چەک، ڕاوەماسی نایاسایی ئالوودەیی و کەڵک وەرگرتنی نایاسایی لە سەرچاوەکانی دەریایی لە وینەی ئەم کێشەگەلەیە کە ئێران ئامادەی هاوکاری گشتی لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشەگەلەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی تزوسەندنیی پاوانخوازی، دەمارگرژی و دیپلۆماسیی بەلەمە چەکدارەکان، لەمپەرێکی جیددی  لە ڕێبازی دەستەڵاتداریەتی یاسایە، گوتیشی: کردەوە نایاساییەکان لە دژی شارومەندان ترۆریسمی ئابووری لێدەردەکەوێت و ئەم کردەوەگەلە نەک تەنیا لە وێنەی گرنگترین کێشەکانی پێشڕووی وڵاتانی لێواری ئۆقیانووسی هێندە بەڵکوو کێشەیەکە لە سەر دەستکەوتە جیهانییەکان.