ئه‌یلوول 10, 2019 09:12 Asia/Tehran
  • ئێران نوقمی ماتەمینی لە شەو و ڕۆژی عاشوورای حسێنی

ئێرانی ئیسلامی لە شەو و ڕۆژی عاشوورای حسێنیدا نوقمی خەم و ماتەمینی بوو.

ئەمڕۆ (سێشەممە) دەیەمین ڕۆژی موحەڕەمولحەرامی ساڵی ١٤٤١ی کۆچی (١٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٩ ) ڕۆژی عاشوورای حسێنییە. شەوی ڕابردوو لە شەوی عاشووردا خەڵکی سەرانسەری ئێران بۆ بەرز ڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی مەزڵووم بوونی ئیمام حسێن و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە فرمێسکی خەمیان داڕشت.

ئەمڕۆیش ڕێ و ڕەسمی جۆربەجۆری تازیەباری بۆ شەهید بوونی ئیمام حسێن(ع) و حەفتا و دووی یاری ئەمەگداری لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە دەچێ.

ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئیران ساڵڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی  ئیمام حسێن (ع) لە هەموو موسڵمانان بەتایبەت شیعەکانی جیهان و ئازادیخوازان سەرەخۆشی دەکات.