ئه‌یلوول 10, 2019 15:53 Asia/Tehran
  • خوێندنەوەی نوێژی نیوەڕۆی عاشورا لە سەرانسەری ئێران

تازیەداران حسەینی لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی نوێژی نیوە ڕۆی عاشورایان بە یادی سەروەر و سالاری شەهیدان شەهیدان حەزرەتی ئیمام حسەین(ع) خوێندەوە.

 تازیەداران حسەینی ئەمرۆ بە ئامادەبوون لە لیژنە جۆر بە جۆرەکان لە سەرانسەری ئێران لە بەیانیی رۆژی عاشورا دەستیان کرد بە شینگێری و تازیەداری بۆ سەید و سالاری شەهیدان حسەین بین عەلی(ع).

 گرووپ و لیژنەکانی تازیەداری لە ریزبەندی تایبەت و چرو پڕ دا دەستیان کرد بە زەنجیر کووتان، لە سینگ دان و خویندنەوەی نۆحە و لەمەر تازیە داری سەروەر و سالاری شەهیدان و یارانی  ئەمەگداری بەڕێزیان فرمێسکی ماتەمێنیان هەڵوەراند.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ـی خەرمانان ڕێککەوتن لەگەڵ دەهەمین ڕۆژی مانگی مۆحەرەمی ساڵی ١٤٤١ مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١٠ سێپتەمبەری ٢٠١٩ ڕۆژی عاشورای حسەینییە. ڕۆژی دەهەمی مۆحەرەم،ساڵڕۆژی شەهادەتی سالاری شەهیدان، حەزرەتی ئیمام حسەین(ع) ئیمام سێهەمی شیعەکانە کەلە دەهەمی مۆحەرەمی ساڵی  ٦١ـی مانگی لەکەربەلای عێراق لەتەمەنی ٥٧ ساڵان دا،شەهید بوون.