ئه‌یلوول 11, 2019 11:28 Asia/Tehran
  • رەبیعی: گشت دوژمنانی ئێران وەک بۆلتۆن گۆڕەپان جێ دێڵن

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لەکاردانەوە بە لەسەر پۆست لابرانی "جان بۆلتۆن"ی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی پێی داگرت: هەموو دوژمنانی ئێران وەک بۆلتۆن، گۆڕەپان جێ دێڵن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "عەلی رەبیعی" وتەبێژی دەوڵەتی ئێران سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە لە ژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی: بە دەرکرانی گەورەترین لایەنگری شەڕ و ترۆریزمی ئابوری، کۆشکی سپی بەرەوڕووی کەندو کۆسپی کەمتر دەبێ بۆ درک کردن و تێگەیشتن لەڕاستییەکانی ئێران.

رەبیعی هەروەها وتی: بۆلتۆن چەند مانگ لەمەوبەر بەڵێنی دابوو، ئێران هەتا سێ مانگی داهاتوو بوونی نابێ بەڵام ئێران هەروا پاوەجێ یەو ناوبراو لەسەر دەور نەماوەو چووە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە، جان بۆلتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی لەسەر پۆستەکەی لابرد.

بۆلتۆن لەو کاتەوە کە هاتەنێو کۆشکی سپی، سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکای بەشێوەیەکی کەم وێنە دژبە گشت ڕێکخراو و دەم و دەزگە نێونەتەوەییەکان و هەروەها زۆربەی وڵاتان رەچاو کرد.