ئه‌یلوول 11, 2019 16:18 Asia/Tehran
  • غەریب ئابادی: ئێران بەشێوەی جیددی کەمڤەکردنی ئەرکەبەرجامییەکانی پێوشوێندەگرێ

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوەکانی نێو دەوڵەتی سەقامگیر لە ڤیەننا بە وشداری دان لەبارەی گوشاری ئەمریکا و رژیمی زایۆنی ڕوو لە ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی جەختیکرد: ئێران بەشێوەیەکی جیددی کەم کردنەوەی ئەرکە بەرجامییەکانی لە هەر ٦٠ رۆژ بپێوشوێندەگرێت.

"کازم غەریب ئابادی" لە دانیشتنی ئەنجوومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی گوتی:ئێران ناکەوێتە ژێر کارتێکەری چەواشەکارییەکان و درێژە ئەدات بە ڕێبازی خۆی لەمەڕ کەمکردنەوەی ئەرکە بەرجامییەکانیی. غەریب ئابادی بە جەختکردنەوە لە سەر هاوکاری نزیکی ئێران و ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی گوتیشی: هەرهەوڵێک بۆ بەلاڕێدابردنیی هاوکاری بنیاتەنەری نێوان ئێران و ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی، کردەوەی بەرامبەری تارانی بە دواوە دەبێت. باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوەکانی نێو دەوڵەتی سەقامگیر لە ڤیەننا هەروەها هاوکات لەگەڵ بانگاوزی هەموو لایەنەکان بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان لە بەرجام بەڕاشکاوی گوتی: ئێران ئامادەیە تا لە ڕێ وتووێژ لە هەموو ئاستەکان دا لەگەل لایەنەکانی دیکەی بەرجام  و ڕێک لەگەڵ بەڕێوە چوونی ەئرکەکانی ئەوان، دیسانەوە بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنیی تۆکمەو تەواوی بەرجام. غریب ئابادی بە باسکردنی ئەمەی کە ئەمریکا ئامانجی یەکەمی خۆی نواندنی لانی زۆری گوشار بەسەر ئێران لەبەر چاو گرتووە جەختیکرد: تاقیکاریی ئێران نیشانی داوە ئەم سیاستە ، مەحکوومە بە تێکشکان. باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێکخراوەکانی نێو دەوڵەتی سەقامگیر لە ڤیەننابە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی رەفتاری تێکدەرانە و ترۆریسمی ئابووری ئەمریکا لە دژی ئێران و وڵاتانی دیکە دەبی ڕابگیردرێت گوتیشی: کۆمەڵەگەی نێو دەوڵەتی دەبێ بەرامبەر ئەم خووخدەی هەڵەی ئەمریکا کە لە دۆڵاڕ وەکوو چەکیک دژی دەوڵەتانی سەربەخۆ کەڵک وەردەگرێت ، ڕاوەستن.

سەرپەیڤ