غەریب ئابادی: ئێران خوازیاری دامەزراندنی باشترین پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیە
باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران خوازیاری باشترین پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی خۆی لە کەنداوی فارسە و پێشوازی دەکات لە وتووێژ.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم؛ "کازم غەریب ئابادی" باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا وتیشی: ئێران تا ئێستا پێشنیاری جۆربەجۆری ئاراستە کردووە لەوان وەڕێخرانی کۆڕێکی دانوستانی ناوچەیی" و واژۆ کرانی پەیمانێکی قەدەغەی دەسدرێژی لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە".
غەریب ئابادی وتیشی: ژمارێک وڵاتی ناوچەکە، بەتایبەت عەرەبستان و ئیمارات، مانەوەی خۆیان لە بەردەوام بوونی کێشە و ناکۆکی و شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکەدا دەزانن و بۆ داپۆشتنی خاڵە لاوازەکانیان، لە جیاتی پشت بەستن بە جەماوەری خۆیان، ڕوویان کردۆتە وڵاتانی بەرهەم هێنەری چەک و کەرەستەی جەنگی.
باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: عەرەبستان خەریکی پەرە پێدان و جێبەجێ کردنی پلانێکی ناڕوونی ئەتۆمییە، لە کاتێکدا کە ئەم وڵاتە ئەندامی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی یان هەمان NPTـە و ڕێککەوتننامەی تۆکمەی لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی واژۆ کردووە.