ئه‌یلوول 13, 2019 17:32 Asia/Tehran
  • خەتیبی نوێژی هەینیی تاران : خۆڕاگریی خەڵکی ناوچەکە لە عاشوورا سەرچاوەی گرتووە

خەتیبی نوێژی هەینیی تاران وێڕای ئاماژە بە خۆڕاگریی خەڵکی سووریا لوبنان ، ئێراق ، بەحرەین و یەمەن لە هەمبەر زلهێزان جەختی کرد : خۆڕاگریی خەڵکی ناوچەکە لە عاشوورا سەرچاوەی گرتووە.

حوجەتولئیسلام وەلموسلمین سەید موحەمەد حەسەن  ئەبوو تورابی فەرد   لە خوتبەکانی  ئەم هەفتەیەی نوێژی هەینی تاران بە وتنی  ئەوەی کە     شۆڕشی  ئیسلامی  چل  ساڵە کە بە  قۆتابخانەی  عاشوورا سەرکەوتنی زۆری بەدەس هێناوە  وتیشی : قوتابخانەی  عاشوورا بە وانەی  خۆڕاگری  ڕاوەستاوی  و بەسیرەت ؛ کەلتووری ئەمڕۆکەی کۆمەڵگا مروییەکانی کردووەتە  کەلتوورێکی   شۆڕشگێڕانەو  ڕاوەستاوی و سەرکەوتن . حوجەتولئیسلام وەلموسلمین ئەبوو تورابی فەرد  وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە  موسوڵمانەکان  دەبێ دوژمن ناس بن  وتیشی : ئەمریکا و زلهێزان  نیگەرانی  سەرکەوتنەکانی  بەرەی خۆڕاگرین . خەتیبی نوێژی هەینی  تاران هەروەها  وێڕای   ئاماژە بە بایکوتە زاڵمانەکانی  ئەمریکا  دژی  ئێران  وتیشی  ئێران بە وانە وەرگرتن  لە ڕووداوی  عاشوورا لە شەڕی  تەواو  ئابووریی  ڕۆژئاوا ؛ سەردەکەوێ  . دەیەمن ڕۆژی مانگی موحەڕەمی کۆچی مانگی ڕۆژی  عاشوورایە ئیمام حسین(ع)  ئیمامی سێهەمی شێعەکانی جیهان لە دەیەمی موحەڕەمی  ساڵی 61ی کوچی مانگی لە کەربەلای  ئێراق لە تەمەنی  57  ساڵاندا شەهید بوو . حەزرەتی  ئیمام جسین  -ع-  لە وتنی  ڕووداوی  کەربەلا .  لە ڕێگای  مەکەوە بۆ کەربەلا تا کاتی  شەهید بوونی  بە  ڕوونی  جەختی کرد : ئامانج  ڕیسوا کردنی    حکومەتی  دژە  ئیسلامیی  یەزید و  ڕاوەستاوی  لە هەمبەر  زوڵم  و پاوانخوازیە و جگە  لە زیندوو ڕاگرتنی    ئایینی  ئیسلامی  موحەمەدی  ئامانجێکی دیکەی نیە .