ڕەحمانی فەزڵی : ئێران لە هێڵی پێشەوەی خەباتی دژی مادە هوشبەرکانە
وەزیری ناوخۆی ئێران بە وتنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێڵی پێشەوەی خەباتی دژی مادە هوشبەرکانە جەختی کرد : ئێران کردەوەگەلێکی زۆری لە بواری خەباتی دژی مادە هۆشبەرەکان ئەنجام داوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، عەبدوڵڕەزا ڕەحمانی فەزڵی لە دیداری زاپئلسکی ئولگ سەرۆکی دەزگەی خەباتی دژی ماددە هۆشبەرکانی قرقیزستان لە بیشکەک ، وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە ئێران سەرەڕای وەرنەگرتنی یارمەتیگەلی نێونەتەوەیی خەباتی دژی مادە هوشبرەکان درێژە پێ ئەدات وتی : ئێران لە بواری جۆربەجۆری خەباتی دژی مادە هوشبەرەکان ئامادەیی هەیە هەموو ئەزموونەکانی خۆی ڕادەستی قرقیزستان بکات . ڕەحمانی فەزڵی وێڕای ئاماژە بە ڕادەی چاندن و بەرهەم هێنانی مادەی سڕ کەر لە ئەفغانستان وتی : سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکاییەکان لە ئەفغانستان بە هەموو ئیمکاناتەوە ئامادەن هیچ جۆرە خەباتێک بە دژی مادەی سڕ کەر لە ئەفغانستاندا بە دی نابەت . زاپولسکی ئولگ سەرۆکی دەزگەی خەبات بە دژی مادەسڕکەرەکانی قرقیزستاتیش لە و دیدارەدا داوای لە ئێران کرد یارمەتی قرقیزستان بدات لەو بوارەدا . وەزیری ناوخۆی ئێران بەرلەو دیدارە سەردانی بەشگەلی جۆراوجۆری دەزگەی خەبات بە دژی مادەی سەڕکەری قرقیزستانی کرد . ڕەحمانی فەزڵی بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی پلە بەرزی قرقیزستان ڕۆژی پێنجشەمە گەیشتە بیشکەکی پێتەختی ئەو وڵاتە .