ئه‌یلوول 16, 2019 08:23 Asia/Tehran
  • 1200 موکەبداری عێراقیی رێوەڕەسمی ئەربەعینی حسێنی گەیشتنە ئێران

1200 موکەبداری عێراقیی رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حسێنی رۆژی یەکشەممە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەهید هاشمی نژادی مەشهەدەوە گەیشتنە ئەم شارە .

ئەم موکەبدارانە بۆ بەشداریکردن لە کوبوونەوەی بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی راژەکارانی ئەربەعینی حسێنیی کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لە رەواقی ئیمام خومەینی بارەگای ئیمام رەزا(ع) بەڕێوەدەچێ سەردانی مەشهەدی ڕۆژاوای ئێرانیان کردووە .

ئەم جڤینە ئەمڕو بە وتاری سەرپەرشتیاری بارەگای قودسی رەزەوی و چەند کەس لە موکەبدارانی عێراقی دەسپێدەبێ .

ئامانجی ئەم کوبوونەوە بەهێزکردنی یەکیەتی و برایەتی نێوان راژەکرانی ئیمام حسێن (ع) ، هاوبیری و هاودڵیی موکەبداران ، گواستنەوە وگۆڕینەوەی ئەزموونی ساڵانێک خزمەت بە زیارەتکارانی چلەی ماتەمینی حسێنی و نیشاندانی یەکڕیزی نێوان موسوڵمانانی شیعە و سوننەیە .