ئه‌یلوول 16, 2019 16:29 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی دوو قۆڵیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ بەشداربوون لە دانیشتنی سەرۆک کۆمارانی ئێران، تورکیاو ڕووسیا سەردانی ئانکاڕای کردووە، پێش دانیشتنی سێ قۆڵی، چاوی کەوت بە سەرۆک کۆماری تورکیا.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، تەوەرە سەرەکییەکانی دانیشتنی "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران و "ڕەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، چۆنیەتی پەرەی پەیوەندییە ئابورییەکان و هەروەها پرس وبابەتی جێی سەرنجی دوولایەن بووە.

پێنجەمین خولی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی سەرانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەدرێژەی ڕاوێژکاریەکانی سێ وڵاتی دەستەبەری ڕەوتی ئاستانە بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا بەڕێوە دەچێ.

سەرۆک کۆمارانی سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەو خولەی کۆبوونەوەکان کە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوە دەچێ، بۆ درێژەدان و پەرەپێدانی هاوکارییە سێ قۆڵییەکان لەبواری جیاجیای ئابوری وهەروەها پەیوەندییە ناوچەییەکانیش وتووێژ دەکەن.

رۆحانی هەروەها لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئانکارا، لەگەڵ "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیاش دیدار دەکا.

سەرپەیڤ