ئه‌یلوول 16, 2019 16:51 Asia/Tehran
  • رەبیعی: پەیوەندیی ئێران، تورکیاو ڕووسیا لە باشترین سەردەمی مێژوویی دایە

وتەبێژی حکومەتی ئێران بەئاماژە بە پێنجەمین خولی دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لەبارەی سوریا، وتی: پەیوەندییەکانی تاران، مۆسکۆ و ئانکارا لە باشترین سەردەمی مێژوویی خۆی دایە.

"عەلی ڕەبیعی" وتەبێژی حکومەتی ئێران رۆژی دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەئاماژە بەوەی کە دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرۆکانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا لە ئانکارا بەئامانجی چەسپاندنی سەقام لە سوریا، پەرەی پەیوەندییەکانی سێ وڵات وهەروەها دانوستان سەبارەت بە پرس وبابەتەکانی دیکەی ناوچە بەڕێوە دەچێ ، وتی: دانوستانەکانی ئاستانە بۆ چارەسەریی قەیرانەکانی ناوچەو هەروەها دانیشتن لەنێوان ئەو وڵاتانەیە کە لەناوچەدا دەور دەبینن و کاریگەرن.

رەبیعی بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە، وتی: بایکۆت و ئابلۆقە، بارودۆخێکی شیاوی بۆ پەرەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەدیهێنا.

وتەبێژی حکومەتی ئێران بەئاماژە بەوەی کە سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆبەشداربوون لە کۆڕبەندی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەردانی نیۆیۆرک دەکا، وتی: ئەو سەردانە، هەل و دەرفەتێکی باشە بۆ راوێژکاریی دوو یان چەند لایەنییەکان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی جۆربەجۆر سەبارەت بە پرسە جیهانییەکان وهەروەها پرسەکانی ناوچە.

وتەبێژی حکومەتی ئێران هەروەها بەئاماژە بە دەسدرێژکاریی هاوپەیمانیی سەعودیا بۆسەر یەمەن وتی: خرانەڕووی گەڵاڵەی چوار ماددەیی تەنیا ڕێگای چوونەدەر لە قەیرانی یەمەنە و ئێران لەوبارەوە ئامادەیە هەتا لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەکان و گشت ئەو وڵاتانەی چەسپاندنی ئاشتی وسەقام پێوشوێن دەگرن، هاوکاری بکا.

رەبیعی سەبارەت بە ئیدیعای بەرپرسانی ئەمریکی لەمەڕ دەستتێدابوونی ئێران لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی بەشگەی ئارامکۆ پێی داگرت: ئەمریکییەکان لەجیاتی چەواشەکاری، تیشک بخەنەسەر سەرچاوەو ڕیشەکانی ناجێگیریی وناسەقامی لەناوچەدا.

سەرپەیڤ