ئه‌یلوول 17, 2019 18:56 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەیفونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئینگلیز

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران و "دۆمینیک راب" وەزیری دەرەوەی ئینگلیز لە پەیوەندییەکی تەلەیفونییدا، دواگۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمییان تاووتوێ کرد.

زەریف و راب هەروەها لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا، لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، ژمارێک پرسی کۆنسولخانەیی، گۆڕانکاریەکانی یەمەن و سوریا وتووێژیان کرد.

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتی مای ٢٠١٨ پاش کشانەوەی ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، شەڕی ئابوریی دژ بە گەلی ئێران دەسپێکرد. پاشان، سەرباری مۆڵەتدانی ئێران بە لایەنە ئوروپاییەکان و کەمکرانی بڕێک لە بەڵێنیەکانی تاران هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هێشتا وتووێژ و دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی ئەندامی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەردەوامە.

سەرپەیڤ