ئه‌یلوول 21, 2019 18:33 Asia/Tehran
  • زەریف: تیمی

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تیمی "بی" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەئامانجێکی ئاسان لەقەڵەم دەدا کەدەکرێ درۆی پێ بگوترێ و بەرەو شەڕ پاڵی پێوە بنرێ.

بەپێی ڕاپۆری ئیدارەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی شەممە لەگرتەیەکی ڤیدیۆیی لەمەڕ قسەکانی ئەم دواییەی "ڕێکس تیلرسۆن" وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە ژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی: سەرباری دەرکرانی یەک لە ئەندامانی تیمی "بی" هێشتا ژمارێک لەوان هەر ئەو شێوازە دەگرنەبەر.

ڕێکس تیلرسۆن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە کۆنفرانسێک لە زانکۆی هاروارد وتی: "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بەدانی زانیاریی هەڵە، "دۆناڵد ترامپ" ناوبراوی بەرەو ئەوەی خۆی دەیەوێ هانداوەو هەڵیخەڵەتاندووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بەرلەوە ڕایگەیاند: گرووپێک پێکهاتوو لە؛ "جان بۆلتۆن" ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی، "محەممەد بن سەلمان" پاشمیری سەعودی و"محەممەد بن زاید" شازادەی جێنشینی ئەبووزەبی هەوڵ دەدەن ناوچە تێوەگلاوی شەڕی سەربازی بکەن.

سەرپەیڤ