موسەوی؛ بایکۆتی تازەی دژی ئێران بابەتێکی تازە نییە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە ماردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بایکۆتی تازەی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەم بایکۆتانە بابەتێکی تازە نین و تەنیا بایکۆتە کۆنەکانن کە بە شێوازێکی دیکە باسیان دەکرێت.
«داناڵدترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی ھەینی لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: بایکۆتی تازەی دژی بانکی ناوەندی و سندوقی گەشەی نیشتیمانیی ئێران داناوە.
«سەیید عەبباس موسەوی» ئتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا سیایەتێکی دۆش داماوو سەرلێ شێواوانەیە، وتیشی: ئەمریکییەکان دەبێ ئەوە قەبووڵ کەن کە سیاسەتی بایکۆت سیاسەتێکی شکست خواردووەو بەکارھێنانی لەڕادەبەدەری ئەم گۆپاڵەو کەڵک وەرگرتنی ئامێرانە لە دۆلار بووەتە ھۆی ئەوەی کە جێ و شوێنی ئەمریکاو ئابوورییەکەی لە ئاستی جیھان دا بە تەواوی لە ئاستی نێونەتەوەیی دا بچێتە ژێر نیشانەی پرسیارەوە.
موسەوی پێی داگرت: ئێران لە یەکەم بایکۆتەکاندا کە بە نۆرەی خۆی لە دژوارترین بایکۆتەکان بووە ڕێگای خۆی دۆزیوەتەوەو بە پشت بەستن بە تواناییە نێوخۆییکانی و ھاوکاری کردن لەگەڵ وڵاتانی دۆست و برادەر گەشەو پێشکەوتنی خۆی بەردەوام دەکات.