ئه‌یلوول 23, 2019 07:26 Asia/Tehran
  • عێراقچی :ئێران هەرگیز لە ژیر گوشاردا لە گەڵ ئەمریکا دانوستان ناکات

جێگری وەزیری دەەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رۆژی یەکشەممە بە رەتکردنەوەی ئەگەری دیداری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەڵ دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیورک جەختی کردەوە تا کاتێک کە ئەمریکا پیلانی گوشاری زۆرینە لە دژی ئێران رانەگرێ ، تاران ناچێتە دانوستان ل گەڵ واشتگتۆن .

بە پێی راپۆرتی  هەواڵدەریی فارس، سەید عەباس عێراقچی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ رۆژنامەی بەریتانیی ئیندیپێندنت بە ئاماژە بەوەی کە گوشاری زۆرینەی ئەمریکا بووەتە هۆی بەدیهاتنی خۆڕاگری لە لایەن ئێرانەوە وتی ، نە ئێران و نە هیچ وڵاتێکی دیکە لە ژێر گوشاردا لە گەڵ ئێران دانوستان ناکەن .

 عێراقچی وتیشی ، ئەگەر تڕەمپ بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی ، ئێران لە چوارچێوەی دانیشتنی 1+5 لە گەڵ ئەمریکادا وتووێژ دەکات .

 ئەمریکا دوای کشانەوەی لە رێککەوتنی ناڤۆکی ، شەڕێکی ئابووریی بەرفروانی بۆ فشار هێنان بۆسەر ئێران دەسپێکردووە .

...............