ئه‌یلوول 23, 2019 16:12 Asia/Tehran
  • موسەوی : ئێران بۆ لەبەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ، پێویستی بە پێداگریی دوژمنکارانەی وڵاتانی دیکە نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە دەرکرانی بڕیارنامەی دژە ئێرانیی پەرلەمانی ئوروپا، پێی داگرت: لەبەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ بۆ ئێران لە ئیلزاماتی شەرعی و یاساییەو بۆ لەبەرچاوگرتنی، پێویست ناکا وڵاتانی دیکە پێداگریی دوژمنکارانەیان هەبێ لەوبارەوە.

پەرلەمانی ئوروپا رۆژی پێنج شەممە(١٩ی سیپتەمبەر) لەبڕیارنامەیەکدا، ئێرانی تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ.

سەید"عەبباس موسەوی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە وتی: بڕیارنامەی لایەنگرانە، یەکلایەنە، ناواقع بینانەو بێهواکەری پەرلەمانی ئوروپا لەکاتێکدا دژ بەئێران دەنگی لەسەر دەدرێ کە ئەمریکا لەڕێی سەپاندنی ترۆریزمی ئابوری بەسەر ئێراندا، مافی زیاتر لە هەشتا ملوێن کەس پێشێل دەکا.

موسەوی، دەرکرانی ئەو بڕیارنامەی بە پێشاندەری نائاشنابوونی نوێنەرانی نوێی پەرلەمانی ئوروپا لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئێران زانی کە تەنیا لەسەر بنەمای کەڵک وەرگرتن لە زانیاریی ناڕاست و پشت ڕاست نەکراوەو بڕێک چەواشەکاریی میدیایی ئامانجمەند، ئێرانی تۆمەتبار کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: ئەگەرچی پێویست بەهەڵسەنگاندن لەگەڵ وڵاتانی ناوچە نییە، بەڵام لە زۆر بواراندا رەوشی مافی ژنان و بەگشتی مافی مرۆڤ لە ئێران بەجیاوازیەکی یەکجار بەرچاو سنورەکانی ناوچەی تێپەڕاندووەو لەزۆر حاڵەتدا جێگەو شوێنی ژنانی ئێرانی لە بارودۆخێکی باشتردایە لە چاو دۆخی ژنان لە وڵاتانی جاڕدەری مافی مرۆڤ.

موسەوی بە ڕەت کردنەوەی دەکارگرتنی ستانداردی دووفاقی لەمەڕ پرسی وەک مافی مرۆڤ و کەڵک وەرگرتنی ئامرازی لەو، لەدژ وڵاتانی دیکە، پێی داگرت: هاریکاری لەگەڵ یەکێتی ئوروپا لەدژ دەرکرانی ئەو چەشنە بڕیارنامەو کردانەیە.

سەرپەیڤ