ئه‌یلوول 24, 2019 16:52 Asia/Tehran
  •  زەریف: ئەریکا بە بایکۆتەکان وتووێژ لەگەڵ ئێران نامومکین دەکات

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کەبۆ بەشداری لە دانیشتنی کۆگەی گشتی ڕێکخراوەی نەتوەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە ڕەخنەی گرت لە کردەوە نوێیەکانی ڤاسنگتۆن دژی تاران.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ئیرنا" موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤەزیۆنی "سی جی تی ئین"ـی جین گوتی: ئەمریکا گەرەکیەتی بە نواندنی بایکۆتەکان دژی ئێران، وتوویژەکان لەگەڵ تاران نامومکین دەکات. وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکرد: ئێران دوای  بایکۆتەکانیی پێشووی ئەمریکا توانی ئابووری خۆی پاوەجێی تر بکات. لەئاکامی پەلامارەکانی حەوتەی ڕابردووی هێزە یەمەنییەکان بۆ سەر دامەزراوەنەوتییەکانی عەرەبستان ،ئەمریکا رۆژی هەینی بە بەڕێوە بردنیی خولێکی دیکە لە بایکۆتەکان دژی ئێران، بانکی ناوەندی و سندووقی پەرەی نیشتمانی ئێرانی بایکۆت کرد.

یەکەی فڕۆکەی بی فڕۆکەوانی ئەرتەش و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەممەی ڕابردوو لە وڵامیی تاوانکارییەکانی هاوپەیوەیندی سەعوودی لەیەمەن، بە ١٠ فڕۆکەی بی فڕۆکەوانی خۆماڵیی،پاڵاوتنگەکانیی"بۆقەیق" و خەریس"ـی بەشگەی نیشتمانی نەوتی عەرەبستان"ئارامکۆ"ـی داوەتە بەر پەلاماری خۆی دا. دوای ئەم ئۆپەراسیۆنە تاکەنەی یەمەنییەکان ،عەرەبستان و ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی بانگەشەکانیی بێ بناغە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، بانگەشەیان کرد تاران لە پشت ئۆپەراسیۆنەکانیی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەنی دابووە.

سەرپەیڤ