تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 15:32 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر سەلامی: بایکۆتەکان بوونەتە ھۆکاری گەشەی تەکنۆلۆژیای بەرگریکارانەی ئێران

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بایکۆتەکانی ستەمکارانەی دوژمنان دژی ئێرانی بە ھۆکاری گەشەی تەکتۆلۆژیای بەرگریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.

سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران، وێڕای ئاماژە کردن بە بایکۆتی ستەمکارانەی دوژمنان دژی ئێران لە بوارەکانی زانستی، پیشەیی ، تەکنیکی و ئابووری وتیشی: لاوانی ئێرانی لە دۆخی بایکۆتەکاندا توانییان بە ھەوڵ و چالاکیی خۆیان جیا لە نۆژەن کردنی دەستکەوتەکانی بەرگریکارانەی وڵات، پێشکەوتنی بەرچاویشیان لەم بوارەدا ھەبێت.

سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» وتیشی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەستھات و پێشکەوتنی تایبەتیی لە بواری بەرەڤانی دا ھەبووە کە جاروبار پەردە لە سەر ھێندێکیان ھەڵدەگرێت.

سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە مەشقی ئەم دامەزراوە شۆڕشگێڕە وتیشی: مەشق و پرۆڤەکانی  سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دەریا و ویشکانی و ئاسماندا بەردەوام دەبێت.

سەرداری سەرلەشکر «حسەین سەلامی» سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ بەسەر کردنەوەی زانکۆی زانست و تەکنیکە دەریاییەکانی « ئیمام خامەنەیی» و بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئاوگەڕەتوندڕەوە جەنگاوەرەکانی ھێزی دەریایی سپای پاسداران لە ئێستادا سەردانی پارێزگای گێلانی کردووە.