تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 15:39 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: پیلانی ئەمریکا لە زەخت وگوشاری زۆرێنەیی بۆسەر نەتەوەی ئێران تووشی شکست بوو

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە راگەیاندنی ئەمەکە پیلانی ئەمریکا لە زەختی زۆرێنەیی خستنە سەر نەتەوەی ئێران توشی شکست بوو وتی": هەموو ئامار ، رەقمەکان و ورەی نەتەوەی ئێران پێشانی دا کە سەردەمی کارتێکەری زەختی زۆرێنەیی کۆتایی پێ هاتووە.

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی دەوڵەت وتی: خەڵکی ئێران بە خۆڕاگری، کار وهەوڵ وتەقالا وفیداکاری توانیان بایکۆتی زۆرێنەیی وتیرۆریسمی ئابووری نۆشوستی پێ بینن. ڕۆحانی بە ئاماژەدان بەمەکە دوژمنان بە توانایی ودەسەڵات، سەبر ، پشودرێژی، ڕاوەستاوی وتەحمولی نەتەوەی ئێران دان دادەنین ، وتی: هیچ گومانێک لە ئارادانیە کە ئەمڕۆ توانایی ودەسەڵاتی ئێران لە هەر کاتێکی تر زۆرترە. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە گوڕانکاریەکانی ناوچە وتی: دەوڵەتی تورکیا لەمەڕ سنوورەکانی باشووری خۆی نیگەرانی ودڵە ڕاوکی هەیە بەڵام دەبێ ڕێگاوشێوازی درۆست بۆ لەناوبردنی ئەم نیگەرانیانە هەڵبژێرێت . ڕۆحانی وتی: لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی سێ وڵاتی ئێران ، ڕووسیا ، تورکیا بە ئاشکرا ڕاگەێندرا کە دامەزرانی ئاسایشت لە سنوورەکانی باکووری سووریا وباشووری تورکیا، تەنیا بە بەشداری سوپای سووریا و چوونە دەری ئەمریکیەکان لەم ناوچەیە ئیمکانی هەیە . سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی حسێنی ع وڕێزگرتن لە هەوڵی دەوڵەتی ئێران ونەتەوەی عێراق بۆ بەڕێوە بردنی ئەم رێ وڕەسمە وتی: ئەم کۆبوونەوە گەورەیە دڵی ئەمریکی وزایۆنیەکان دەلەرێنیتەوە وئەوان توشی ترس دەکات. ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەربەعیبی حسێنی ع لە موعجیزە وپەرجوەکانی مێژوویە ، وتی: بەشداری ملیۆنی خەڵک لەم  کۆبوونەوە گەورەیە ، دەسەڵات نواندنی گەورەی سیاسی ، فەرهەنگی ومەعنەوی دێتە ئەژمار .

سەرپەیڤ