تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 16:13 Asia/Tehran
  • چوونی ٢٥ هەزار زیارەتکاری بیانی ئەربەعینی حسێنی لە سنووری ئێران بۆ کەربەلا

بەڕێوەبەری گشتیی هاووڵاتی وکۆچبەرانی بیانی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ئاماری هاتووچووی زیارەتکارانی بیانی کە لە سنووری شەلەمچە ، لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ، چوون بەرەو کەربەلای پیرۆز لە عێراق ، هەتا ئێستاکە ٢٥هەزار کەس ڕاگەیاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا" مەهدی مەحمودی" لە سەردانی لە تێپەڕگەی سنووری شەلەمچە لە پاڕێزگەی خوزستان ، لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران وتی: پیشبینی دەکرێ هاتووچووی زیارەتکارانی هاووڵاتی بیانی لە سنووری شەلەمچە لە ئەمساڵدابگاتەڕەقمی بێ پێشینەی ٣٠٠ هەزار کەس. بە قسەی بەڕێوە بەری گشتیی هاووڵاتیان وکۆچبەرانی وەزاڕەتی ناوخۆی ئێران ، زۆرترین زیارەتکاری بیانی ئەربەعینی حسێنی کە لە ئێرانەوە بەرەو کەربەلا لە باشووری عێراق دەڕۆن ، لە شەش وڵاتی تورکیا، کۆماری ئازەربایجان، ئەفغانستان ، پاکستان ، ڕووسیا وبەنگلادشەوەن. سنوورەکانی مێهران ، شەلەمچە ، چەزابە، وخەسرەوی ، چوار پایانەی سنووری هاوبەشی ئێران وعێراقە. ژمارەیەکی زۆر لە موسوڵمانان وپەیرەوانی دینە ئیلاهیەکانی تر ، لە چەند ڕۆژ ماوە بۆ ئەربەعینی شەهادەتی حەزرەتی ئیمام حسێن ع ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان ، بە پیاسە  ڕێگای نێزیک بە هەشتا کیلومێتر لە شاری نەجەف هەتا کەربەلا ، خۆیان دەگەیەننە گڵکۆی پاکی لە کەربەلای پیرۆز . ٢٠ی سەفەری ١٤٤١ی کۆچی مانگی نۆزدەی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ ، ئەربەعینی شەهادەتی ئیمام حسێن ع ویارانی بە ئەمەگی لە سارای کەربەلایە . بە پێی ئاماری ڕەسمی سەرچاوە عێراقیەکان ، نێزیک بە چواردە ملیۆن زیارەتکارساڵی ڕابردوو  بۆ بەشداری کردن لە ئەربەعیبی حسێنی ع کە گەورەترین کۆبوونەوەی ساڵانەی ئایینی لە جیهانە ، بەشداریان کرد.