تشرینی یه‌که‌م 10, 2019 16:21 Asia/Tehran
  • کارڤەدانی ئێران لە هەمبەر هەڵبژاردنی جێ نشینی موگرینی

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند : ئێران پێشوازی دەکات لە هاوکاری هاوڕێ لە گەڵ نیاز پاکی و ڕێز گرتنی بەرامبەر لە گەڵ یەکێتیی ئورووپا .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری  ڕادیو تەلەفیزوینی  ئێران   سەید عەباس  مووسەوی   سەبارەت بە دەس بەکار کردنی  جوزب بورل " نوێنەری  باڵای نوێ یەکێتیی  ئوروپا  لە کاروباری  سیاسەتی دەرەوەیی  و ئاسایشی  هیواداری  دەربڕی  جوزب بورل  بتوانێ  لە بەرامبەر  یەکلایەنە خوازی و پاوانخوازی  ئەمریکا و بڕێک  لە  دەورگێڕانی  ناوچەیی کە گەورەترین دژواریەکانیان بۆ دیپلوماسی و پەیوەندی  بنیاتنەری  وڵاتان  بە دی هێناوە   سەرکەوتوو  بن .  سەید عەباس مووسەوی جەختی کرد  کۆماری ئیسلامی ئێران  پێشوازی  دەکات   ئێران پێشوازی  دەکات لە  هاوکاری هاوڕێ لە گەڵ نیاز پاکی و ڕێز گرتنی  بەرامبەر  لە گەڵ   یەکێتیی  ئورووپا . مووسەوی  هەروەها  وتیشی    خانمی  موگرینی  لە کاتی بوونی  لەم  پوستە  ڕوانینێکی  پوزێتیڤی لە حاند   پەیوەندی نێونەتەوەیی  و  چەن لایەنە خوازی بوو و ڕوڵێکی  سازەندەشی  لە  ڕەوتی وتووێژەکانی  بەرجامدا  گێڕا  . پەرلەمانی  ئورپا  دوێنێ  چوارشەمە  بە فەرمی  جوزپ بورل  وەزیری  کاروباری دەرەوەی پێشووی  ئیسپانیای  وەک بەرپرسی  سیاسەتی  دەرەوەیی یەکێتیی  ئوروپا  پشت ڕاست کردەوە  و بڕیارە  ناوبراو  لە سەرەتای  نوامبری  2019 دەبێتە جێنشینی  فدریکا موگرینی  .