هەڵبژاردەی توپی پێی کەناری ئێران لەگەڵ ڕووسیا مەکزیک و میسر بوون بە هاوگرووپ .
تشرینی یهکهم 10, 2019 16:22 Asia/Tehran
تیرو پشکی نوهەمین خولی کێبەرکێیەکانی جامی نێوان کیشوەری تۆپی پێی کەناری ئەنجام درا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری میەر ڕێ و ڕەسمی تیروپشکی کێبەرکێیەکانی جامی نوێان کیشوەری کەناری شەوی پێنجشەمە لە دوبەی بەڕێوە چوو و هەشت تیمی ئامادە بوو لەو کێبەرکێیانە خەنیمەکانی خۆیان ناسی تمی هەڵبژرادەی کەناری ئێران لە گرووپی دووهەم لە گەڵ تیمیەکانی ڕووسیا مەکزیک و میسر بوون بە هاوگرووپ . وێڕای ئەوەی کە ئیمارات میوانداری کێبەرکێیەکان دەبێ لە گرووپی یەک لە گەڵ تیمەکانی ئیتالیا ئیسپانیا و ژاپون ڕکەبەرایەتی بکات . شیاوی باسە تیمی نیشتمانی تۆپی پێی کەناریی وڵاتەکەمان لە خولی ڕابردوودا پلەی پاڵەوانیەتی کێبەرکێیەکانی بە دەس هێنا بوو .