تشرینی یه‌که‌م 16, 2019 16:05 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران لە زانستی جۆربەجۆر دا پێشکەوتووە

سەرۆک کۆماری ئیسلامێ ئێران بە راگەیاندنی ئەمەکە ئێران لە زانستی جۆربەجۆر پێشکەوتووە وتی: بە پێی ئەوگیرەوکێشانەی کە ئێران لە چل ساڵی ڕابردوو لەوان شەڕ وزەخت وگوشاری ئابووری لەسەری دابووە، زانکۆکان بە باشی ئەرک وڕیساڵەتی خۆیانیان بە جێ هێناوە.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە رێ وڕەسمی دەسپێکرانی ڕەسمی ساڵی خوێندنی زانکۆکان وناوەندەکانی توێژینەوەیی وتەکنۆلۆژیایی وڵات لە زانکۆی تاران وتی: ئەمرۆ ئاستی زانکۆکانی ئێران لە چاو ناوچە وتەنانەت کۆمەڵگهکانی پێشکەوتوو باشە وجمووجوڵی باشیان  لەباری زانستەوە هەیە . ڕۆحانی بە ئاماژەدان بەمەکە گوڕانکاریەکانی ئێستاکەی جیهان زۆر خیرایە وتی: زانکۆکانی ئێران دەبێ خوێندکاران بۆ داهاتووی باشتر ڕابهێنن. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە تاران ئامادەی هاوکاری وتەعاموڵ لەگەڵ وڵاتانی جۆربەجۆرە پیداگری کرد: ئەم تەعامول وهاوکاریە بەم مانایە نیە کە کاتێک دوژمن پەلامار دەکاتە سەر ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێران بێ دەنگ دەبێت. ڕۆحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە نێزیک بوونی وڵات بە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامی ڕایگەیاند : باشترین ڕێگا بۆ چاکسازی کۆمەڵگە ، سەندوقی دەنگدانە. لە رێووڕەسمی دەسپێکرانی ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆکانی ئێران کە ئەمڕۆ دوشەممە بە ئامادەبوون وبەشداری کۆمەڵێک لە مامۆستایان ، خوێندکاران ، نوێنەرانی دامەزراە خوێندکاریەکان وکۆمەڵێک لە بەرپرسان وسەرۆک زانکۆییەکانی ئێران لە زانکۆی تاران بەڕێوە چوو، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێشکەش کردنی لەوح  لە کەسانی هەڵبژێردراوی کۆنکوری سەرانسەی زانکۆکان ڕێزی گرت. 

سەرپەیڤ