تشرینی یه‌که‌م 22, 2019 17:55 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: پێش پێ گرتن، ڕێگرتن بەهێرشی دوژمن بۆسەر ئێرانە

سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە پێش پێ گرتن، ڕێگرتن بەهێرشی دوژمن بۆسەر ئێرانە، پێی داگرت: دوژمن دەبێ بزانێ ئەگەر دەسدرێژی بکرێتەسەر سنورەکانی نیشتمانی ئیسلامی، بەرەوڕووی هێزێکی چەکداری بەدەسەڵات و بەتوانا دەبێ.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆن، سەرلەشکر"محەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەکاتی سەردانیکردنی لە ئامادەیی جەنگی و توانای بەرگریی تیپی٦٥ی هێزی تایبەت و کڵاو سەوزەکانی هێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران، پێی داگرت: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەدرێژایی مێژوو پێشانی دا کە بەنیاز نییە هێرش و دەسدرێژی بکاتە سەر هیچ وڵاتێک بەڵام خۆڕاگریی دەکا لەهەمبەر هەرجۆرە دەسدرێژکاری و ناحەزییەک.

سەرلەشکر باقری بەئاماژە بەوەی کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر پیلانی دوژمنان، بەرپرسایەتیی قورسی لەسەرشانە، وتی: چەسپاندنی ئاسایشی پاوەجێ، هێنانەدی و بەرزکردنەوەی ئاستی پێش پێ گرتنی کارامەو کاریگەر لەهەمبەر هەرەشەی دوژمنان لەوێنەی بەرپرسایەتییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها بەدەربڕینی ڕەزامەندیی لە ئامادەیی جەنگیی و توانای بەرگریی تیپی٦٥ی ئەرتەش، وتی: دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە گەر هەرجۆرە دەسدرێژکاریەکی قورس ئەنجام بدەن، بەرەوڕووی تێکشکاندنی چەکئامێرەکانیان و ئابڕوچوونێکی قورس دەبنەوە.