تشرینی یه‌که‌م 25, 2019 07:33 Asia/Tehran
  • عەراقچی: کەم کرانەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران بەردەوامە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وتی:کەم کرانەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ئێران ھەتا ئەو کاتەی کە ئەورووپا پێبەندی بەڵێنەکانی خۆی نەبێت، بەردەوام دەبێ.

«عەبباس عەراقچی» جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی شەوی ھەینی وێڕای ئاماژە کردن بە گەڵاڵەی فەرەنساو دانوستانی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە نیۆیۆرک، جەختی کرد: ئێران بەردەوام لە ھەر بۆچوون و دەستپێشخەرییەک کە بتوانێ ئەم قەیرانەی ئێستا چارەسەر کات، پێشوازیی دەکات.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وتیشی: ئاوا دەستپێشخەری گەلێک بەس کاتێک جێگای قەبووڵە کە ھاوسەنگ و ڕاست بین و دابین کەری بەرژەوەندییەکانی ئێران لە بەرجام دا بێت.

عەراقچی ھەروەھا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکاو لێنەھاتوویی ئەورووپا لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی لەپاش کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام پێی داگرت: ئەگەر خواستی ئێران وەدی نەیەت، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی بڕگەی ٣٦ی ڕێککەوتنەکە کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی بەردەوام دەکات.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وتیشی: کەس نەبێ گومانی لە سوور بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەبێت لە مەڕ کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی.

عەراقچی پێشی داگرت: ھەڵبەت دیارە ڕێگای دیپلۆماسی ھەروا ئاوەڵایە، بەڵام ئەم ڕێگایە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ باریک تر و ھەڕەمە تر دەبێت و ئەو وڵاتانەی وا لە بەرجام دا ماونەتەوە ئەگەر سوورن لە سەر ڕاگرتنی ڕێککەوتنەکە دەسا با بزانن کە ماوەیەکی کەمیان ماوە.

سێرگێئی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام پێشێلکردنی بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانە، وتیشی: ڕووسیا لە بەرجام وەک دەستھاتێکی گەورەی چەند لایەنە پشتیوانی دەکات.

ڕاوێژی عەراقچی و ڕیابکۆف وەک دلنوستانکاری باڵای ئێران و ڕووسیا ھەر لە سەرەتای دانوستانی ناڤۆکییەوە بەردەوام لە تاران و مۆسکۆ لە ئاردا بووە.

«عەبباس عەراقچی» جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ سێرگێئی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە مۆسکۆ دیدارو وتووێژی کرد.

 

سەرپەیڤ