تشرینی دووه‌م 06, 2019 16:24 Asia/Tehran
  • موسەوی: ڕێککەوتنی ڕیاز ، چارەی کێشەکانی یەمەن ناکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی ریاز لەنێوان ژمارێک لە گرووپەکانی باشوری یەمەن لەگەڵ "عەبد ڕەببە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە وتی: ئیمزای وەها بەڵگەو سەنەدگەلێک ، کێشەکانی یەمەن چارەسەر ناکا.

دوێنێ سێ شەممە ڕێککەوتننامەیەک لە ڕیاز لەنێوان هێزەکانی وەفادار بە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن(سەربە عەرەبستان) و ئەنجومەنی ئینتقالیی باشور(سەربە ئیمارات) ئیمزا کرا.

سەید عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی چوارشەممە وتی: ڕێککەوتنی ڕیاز بۆ چەسپاندنی داگیرکەریی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لەباشوری یەمەن بەشێوەی ڕاستەوخۆ و یان لەڕێی هێزە جێگرەوەکانیان دەبێ.

موسەوی هەروەها وتی: خەڵکی وشیاری یەمەن کە هەردەم بەرەنگاری داگیرکەران بوونەوە ڕێگە بەدوژمنان و ناحەزانی ئەوان نادەن، باشوری ئەو وڵاتە بکەوێتەژێر کۆنترۆڵ و داگیری هێزە بیانییەکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها عەرەبستانی ڕاسپارد: ئەگەر لە ئیدیعاکانی بۆ چارەسەریی کێشەی یەمەن جیددییە، لەجیاتی بڕیاردان بۆ ئەو گرووپانەی هیچ دەسەڵاتێکیان نییە، وەڵامی ئەرێنی بدەنەوە بە دەسپێشخەریی مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لەمەڕ ڕاگرتنی هێرشکرانە سەر دوو وڵات.

موسەوی بەپێداگری لەسەر پاراستنی یەکڕیزی و یەکپارچەیی خاکی یەمەن وتی: ئێران هەر بەوجۆرەی بەجاران پێی داگرتووە، ڕاگرتنی شەڕ و خوێن ڕشتن و هەڵگیرانی گەمارۆی زاڵمانە لەسەر یەمەن بە هەنگاوی یەکەمی چارەسەریی قەیرانی ئەو وڵاتە، و بەڕێوەچوونی وتووێژی یەمەنی-یەمەنی بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن لەسەر داهاتووی سیاسیی ئەو وڵاتە بە هەنگاوی دواتر دەزانێ.

سەرپەیڤ