تشرینی دووه‌م 08, 2019 08:15 Asia/Tehran
  • گیان لەدەستدانی پێنج کەس لە بوومەلەرزەی ٥.٩ ریشتەریی شاری میانە

سەرۆکی ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ڕووداوە خێرا پزشکییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، لەباکوری رۆژاوای ئێران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند؛ بوومەلەرزەی ٥.٩ ریشتەریی شاری میانەی ئەو پارێزگایە، تائێستا پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "فەرزاد ڕەحمانی" ژماری بەرکەوتووانی ئەو بوومەلەرزەشی بیست کەس ڕاگەیاند.

"محەممەد باقر هونەربەر" بەرپرسی گشتیی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگاریی ئازەربایجانی رۆژهەڵاتیش وتی: تائێستا وێرانبوونی زیاتر لە سی یەکەی نیشتەجێبوون لە گوندەکانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراو راپۆر کراوە.

بوومەلەرزەیەکی٥.٩ ریشتەریی کاژێر٠٢:١٧ی ئەمڕۆ هەینیی شارۆچکەی "تەرک" لەشاری میانە، پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی هەژاند.

ئەو بوومەلەرزە لە قووڵایی هەشت کیلۆمەتریی زەویی رووی دا.

بوومەلەرزەی ٥.٩ ریشتەریی میانە لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژاوا، ئەردەبیل، گێلان، زەنجان و قەزوێنیش هەست پێکرا.

ئێستا ١٦ تیمی فریاکەوتن سەرقاڵی ڕاژەکاریی گەیاندنن لەناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان.

بەپێی ڕاگەیاندنی "ئیسماعیل نەججاڕ" سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی ئێران، هەموو تیم و گرووپەکانی بەڕێوەبەرایەتی کردنی قەیران، فریاکەوتن، راژەکاری و پۆلیسی پاڕێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات و هەروەها پارێزگاکانی دراوسێی ئەو پارێزگایە لەئامادەیی تەواودان.