تشرینی دووه‌م 08, 2019 16:01 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندراویی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە شەرمەزارکردنی ئابلۆقەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ئابلۆقەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا دژبە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و ژمارێک لە فەرماندەران و بەرپرسانی لەشکریی ئێرانی شەرمەزار کرد.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی رۆژی هەینی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کردەی رژیمی سەرەڕۆ، زاڵێتی خواز و ترۆریستیی ئەمریکا لە بایکۆت کردنی "ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان" و ژمارێک لە فەرماندەران و بەرپرسانی لەشکریی کۆماری ئیسلامی کە هەردەم لە هێڵی پێشەوەی ئاسایش و شانازی خوڵقاندن بۆ گەلی ئێران لەهەمبەر پیلانگێڕیی و دهۆ شەیتانییەکانی بەرەی دوژمنانی ئینقلابی ئیسلامی درەوشاونەوە، پێشاندەری لەسەرهەقبوون و سەرکەوتنی ڕێباز و ڕەوتێکە کە لەلایەک ڕەزامەندی، متمانەو غروری ئێرانییەکان و بەڵکوو ئۆممەتی ئیسلامی بەدواوە بووەو لەلایەکی دیکەوە، داماویی وتووڕەیی بەرەی دوژمن بەتایبەت دەستەی دەسەڵاتداری بێ ئاوەزی کۆشکی سپی ئاشکرا کردووە.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: سەنەدو بەڵگەکان واپێشان ئەدا کە هەناسەی دوژمن لە مەیدانی بەرەوڕووبوونەوەی ستراتژیک لەدژ شۆڕشی ئیسلامی گەیشتووەتە دواقۆناخی هەناسەدان و ئەو چەشنە کردانە لە مامەڵەیەکی پێچەوانەدا وێڕای دووبارە پێشاندانی شکست و داماویی ئەمریکا، بێ متمانەیی و نەفرەتی گەلی ئێران لەدژ ئەوان پەرەپێ دەداو لەدرێژەی خۆڕاگریی چالاکانەو خۆڕاگریی و پاوەجێیی کارتێکەریی تەوەرەکەی مکوڕتر دەکاو ڕەوتی ئاوابوون و لەناوچوونی حەتمیی ئەمریکییەکانیش خێرا دەکا.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت: بێگومان ناکارامەیی و شکستی بایکۆت و پیلانگێڕیی ئەمریکی لەشەڕی زاڵمانەی ئابوری و سەلمێندرانی زیرەکی و تواناو پتانسێلی نیشتمانیی ئێران بۆ گۆڕینی هەڕەشەکان بۆ دەرفەتە سەرکەوتووەکان لە پێشکەوتنی وڵات و خۆڕاگرکردنی نیزام هەمبەر بە کردەی نایاسایی و دژە مرۆیی دوژمنان کە هۆکاری سەرەکیی توڕەیی ئەمریکاو شوێنکەوتووانی کۆشکی سپی دێتەئەژمار، ئێرانی ئیسلامی لە پێوشوێن گرتنی ئامانج و ئارمانجگەلی بەرز و ژیارچێکەری خۆی، یەکگرتووتر و پاوەجێتر دەکا.

سەرپەیڤ