تشرینی دووه‌م 08, 2019 17:58 Asia/Tehran
  • دیپلۆماتێکی ئوروپایی : خوازیاری ئەوپەڕی دیپلۆماسیی لەگەڵ ئێرانین

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئوروپا وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکا دژبە ئێران ڕایگەیاند ؛ ئوروپا لەهەوڵی دروست کردنی بەرزترین ئاستی دیپلۆماسیی یە لەگەڵ ئێران.

رۆژنامەی بەریتانیی فەینەنشال تایمز نووسی: سەرباری زەخت وگوشارەکانی واشنگتۆن، بەرپرسانی ئوروپایی هێشتا لەسەر ئەو ڕایەن کە شانسێک هەیە بۆ ڕزگارکردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەڕێی بردنەپێشی گەڵاڵەی "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە.

بەپێی ڕاپۆری ئەو ڕۆژنامەیە، بەرپرسێکی پلەبەرزی یەکێتی ئوروپا کە ناوی بڵاو نەکراوەتەوە، وتوویەتی؛ بەپێچەوانەی ئەمریکا، ئەوەی وا ئەو یەکێتییە لەبارەی ئێران پێوشوێنی دەگرێ، دیپلۆماسیی زۆرینەیە، نەک گوشاری زۆرینە.

حکومەتی ئەمریکا پاش چوونەدەری نایاسایی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەمای٢٠١٨دا هەوڵێکی هەمەلایەنەی بۆ لەگوشارنانی ئێران دەس پێ کردو چەشنی جۆراوجۆری بایکۆتی سەپاند بەڵام نەیتوانیوە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەمبەر داواکارییە ناڕەواکانیان بەچۆکدابێنێ.

ئەو کردەی حکومەتی ئەمریکا بەرەوڕووی شەرمەزارکردنی بەربڵاوی ناوخۆیی و دەرەوەیی بووەتەوە.

ئێران لە کارداەوە بەو دۆخە، لەمای٢٠١٩ـەوەو بەگوێرەی دوو بڕگەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕووی کردۆتە کەمکرانی هەنگاو بەهەنگاوی وادەکانی.

ئێران رۆژی چوارشەممە چوارەمین هەنگاوی لەو بارەوە هەڵگرت و بەئامادەبوونی پشکێنەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، ڕەوتی پیتاندنی هەتا پێنج لەسەتی لە کۆگای ناڤۆکیی فۆردۆ دەس پێ کرد.