تشرینی دووه‌م 08, 2019 18:07 Asia/Tehran
  • فەرماندەری سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەسدرێژکاری بیانی پێش ئەوەی بگاتە شوێنە هەستیارەکان تێکشکێندرا

فەرماندەری هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەسدرێژکار لەلایەن سیستەمە خۆماڵیەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش جێگیر لە ناوچەی گشتیی ماهشەهر لەباشوری رۆژاوای ئێران، تێکشکێندرا.

سەرتیپ"عەلیڕەزا سەباحی فەرد" فەرماندەری هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەو هەوڵە شێلگیرانەو تێگرتنی مووشەک لەکاردانەوە بەدەسدرێژکاریی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەسدرێژکاری دەرەوەیی بۆسەر سنوری ئاسمانیی ئێران بووەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە بەرلەوەی بگاتە شوێنە هەستیارەکان بەهۆشیاری تەواوی تۆڕی یەکپارچەی بەرگریی ئاسمانیی وڵات تێکشکێندرا.

سەرتیپ سەباحی فەرد پێی داگرت: تۆڕی یەکپارچەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران بەئامادەیی تۆکمە، لێبڕاوانە وەڵامی هەرچەشنە دەسدرێژکارییەکی سەر سنوری ئاسمانیی ئێران دەداتەوە.

سەرلەبەیانی رۆژی هەینی سەرچاوە خۆجێیەکان هەواڵیان دا، دەنگی تەقینەوە لە بەندەری ماهشەهری پارێزگای خوزستان لەباشوری رۆژاوای ئێران بەرگوێ کەوت کە ماوەیەک دواتر دەرکەوت دەنگی تەقینەوەکە بەهۆی پێکانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناس، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشەوە بووە.

شاری بەندەریی ماهشەهر گەورەترین ناوچەی ئابوریی پێترۆشیمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەو بەندەری ئیمام خومەینی(ڕە) یەک لە بەندەرە مەزنەکانی ئێران سەربەو شارەیە. ناوچەی ئابوریی ماهشەهر بە لەبەرچاوگرتنی دەور و ڕۆڵی لە ئابوریی ئێران لەو ناوچانەیە کە هەردەم لەبەرسرنجی دوژمنان دایە.