تشرینی دووه‌م 08, 2019 18:18 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ڕووسیا لە گەڵاڵەی ئاسایشیی ئێران بۆ گەرووی هۆرمز

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، پاڵپشتیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند لە گەڵاڵەی ئاسایشیی ئێران لەژێر ناوی "ئاشتیی هۆرمز".

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا؛ "سێرگئی ریابکۆف" یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رۆژی هەینی لەلێدوانێکدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی قەدەغەی بڵاوکردنەوەی چەکی ناڤۆکی لە مۆسکۆ لەژێر ناوی "وزەی ناڤۆکی-چەکداماڵین وقەدەغەی بڵاوکردەنەوە" رایگەیاند: ڕووسیا داکۆکی دەکا لە گەڵاڵەی ئاسایشیی ئێران لەژێر ناوی "ئاشتیی هۆرمز" .

ریابکۆف لە ئاماژەکردن بە هۆی ئەو هەڵوێست گرتنەی ڕووسیا ڕایگەیاند، گەڵاڵەی ئێران هەموو وڵاتانی ناوچە لەخۆ دەگرێ و ڕووسیاش هاوکات لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ناوچە لەپەیوەندیدایە بۆ جێ بەجێ کرانی گەڵاڵە ئاسایشییەکەی بۆ کەنداوی فارس .

ڕووسیا، خۆی ئەم بەینە لەئاراستەی کەمکردنی کێشەکان لە کەنداوی فارس، گەڵاڵەی ئاسایشیی گرووپیی کەنداوی فارسی خستەڕوو کە ئامانج لێی، پێکهاتنی ڕێکخراوی ئاسایشی لەناوچەدا بەهاوبەشیی دراوسێکان و چاودێریی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە.

گەڵاڵەی ڕووسەکان لەو ڕووەوە کە پێ دادەگرێ لەسەر دەسوەرنەدانی وڵاتانی واوەناوچەیی لەکاروباری کەنداوی فارس، زۆر لە گەڵاڵەی ئاشتیی هۆرمز دەچێ.

کردەی کێشەسازکەری ئەمریکا لە کەنداوی فارس بەتایبەت لەمانگی ئاگۆست هەروەها لەبەرچاونەگرتنی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن نەوتبەرێکی بەریتانی لە گەرووی هۆرمز لە١٩ی ژوولای کە لەلایەن ئێرانەوە ڕاگیردرا، بوو بەهۆی ئەوەی حکومەتی ئێران لەمانگی سیپتەمبەر گەڵاڵەی ئاشتیی هۆرمز بخاتەڕوو.

ئێران وێڕای پێشوازیی لەتەعامولی وڵاتانی ناوچە لەوبارەوە ڕایگەیاندووە، ڕێگە بەهیچ وڵاتێک نادا لە کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمز ناهێمنی دروست ببێ و پاشان، گەڵاڵەی ئاشتیی هۆرمزی پێشنیارکرد.