تشرینی دووه‌م 09, 2019 07:25 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر دانوستان بۆ پاراستنی  رێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە رێگای دانوستان لە بارەی پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی کراوەیە ، گوتی : ئێران لەسەر بنەمای پێشێلکرانی مافەکانی خۆی بە پێی رێککەوتنەکە ، هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی پێبەندیەکانی هەڵگرت .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، محەمەد جەواد زەریف لە سەرەتای گەیشتنی بە تورکیا لەبارەی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوە لە پێبەندیەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکی وتیشی ، تاران بەر لەوە رایگەیاندبوو ئەگەر هەنگاوی لایەنەکانی دیکەی رێککەوتنی ناڤۆکی بە ئەنجام نەگات هەنگاوەکانی دیکەی کەمکردنەوە لە پێبەندیەکانی هەڵدەگرێ.

 وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی ، تاران بۆ هەڵگرتنی هەنگاوەکانی  خۆی لە چوارچێوەی رێککەونی ناڤۆکی و لە وڵامی حاڵەتەکانی پێشێلکردن لە لایەن ئەمریکا و کەموکوڕیەکان و حاڵەتەکانی پێشێلکاریی ئوروپیەکان لە بارەی رێککەوتنەکە ، درێژە بە دانوستان ئەدات .

 زەریف کە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی بیست و چوارەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئابووری " ئێکۆ" چوەتە تورکیا ، گوتی : لەم دانیشتنەدا لە بارەی چاکسازیەکانی رێکخراوەکە و ئاسۆی 2025 ی کە لە تاران واژۆ کرا باس و وتووێژ دەکرێ .

بیست و چوارەمین کۆبوونەوەی داینشتنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی ناوچەیی هاریکاری ئابووری (ئێکۆ) ئەمڕۆ شەممە لە شاری ئانتالیای تورکیا بەڕێوە دەچێ . 

 وەزیرانی دەرەوەی ئێران ، تورکیا ، پاکستان ، کۆماری ئازەربایجان ، ئەفغانستان ، تاجیکستان ، ئۆزبەکستان ، قرقیزسان ، قەزاقستان و تورکمانستان لە کۆبونەوەی یەک رۆژەی ئێکۆدا، گرنگترین پرسە ئابوریە هاوبەشەکان و ئامانجەکانی رێکخراوی ھاریکاریی ئابوورریی ناوچەیی تاوتووێ دەکەن . 

رێکخراوی ئێکۆ رێکخراوێکی ناوچەییە کە ساڵی ١٩٨٥ لە لایەن ئێران وپاکستان  و تورکیا بە مەبەستی بردنەپێشی هاریکاری ئابووزری و تەکنیکی و فەرھەنگی لە نێوان وڵاتانی ئەندام دامەزرا و ساڵی ١٩٩٢ چەندین وڵاتی دیکەی ناوچەکەش بوونە ئەندامی . 

سەرپەیڤ