دەسپێکی سازکردنی یەکەی دووهەمی هازگەی ناڤۆکی بووشەهر ؛ ئەمڕۆ
تشرینی دووهم 10, 2019 16:43 Asia/Tehran
هەڵمەتی سازکردنی یەکەی دووهەمی هازگەی ناڤۆکی بووشەهر لە باشووری ئێران ئەمڕۆ یەکشەمە بە ئامادە بوونی عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران دەسپێکرا
مەحموود جەعفەری ئەندازیاری گەڵاڵەی هازگەی ناڤۆکی بووشەهری ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژیدا لە گەڵ هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون وتی " ئوپڕاسیونی سازکردنی یکەی دووهەمی هازگەی ناڤۆکی بووشەهر لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە دەسپێبووە و ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی دووهەم . جەعفەری وێڕای ئاماژە بە ماوەی سازکرانی هازگەی نوێ وتی : بە پێی بەرنامە ئەو دوو یەکە هێزگە یە دەبێ لە ماوەیەکی دە ساڵە دا و لە چوارچێوەی یاساکانی نیزامی ئیمنی ناڤۆکی ساز بکرێت و توکمە بکرێت .