گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوە: ئێران نەیاری هەر چەشنە دەستدرێژییە بۆ سەر دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی وڵاتانی ناوچەکە
گوتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: کۆماری ئیسلامی ئێران نەیاری هەرچەشنە دەستدرێژی بۆ سەر دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی وڵاتانی ناوچەیە.
"سەید عەبباس مووسەوی" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە دانیشتنێک لەگەڵ هەواڵنێرانی نێو خۆیی و دەرەوەیی، لە وڵامی پرسیاری هەواڵنێرێکی دەرەوەی سنووری لەبارەی قسەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی ناڕەزایەتی لەکاربەدەستانی ئێران دوای پەلاماری تورکیا بۆ سەر سوریا گوتیشی: پێوەندییەکانی دۆستانەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ناوچە بەتایبەت وڵاتانی دۆست لە وان تورکیا بەردەوامە .
گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە بارەی قسەکانی "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" لەمەڕ تاوسەندنیی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەم بەینەی عێراق بۆ ناوەوەی ئێران وهەبوونی دەستە نەهێنییەکانی لە تۆی پەردە، گوتی: قسەکانی ئەردوغان لە ڕاستی دا چەشنێک وشداری دان بووە و دروست وبەجێیە وئەمە باشە وڵاتانی ناوچە وشیارو هەستیار بن.
مووسەوی لەبارەی ناڕەزایەتییەجەماوەرییەکانی ئەمدواییەی عێراق وکارتێکەری لە سەر ناوچەکە گوتی: تاران لەبارەی مەسەلە نێو خۆییەکانی عێراق بیرو ڕای خۆی نادرکینێت بەڵام بە گشتی ژمارێک کەس بە دوای کەڵک خراپ وەرگرتنن لە ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییەی ئەم وڵاتە .
گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی قسەکانی ئەمدواییەی "سەید عەبباس عەراقچی" جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ لەبارەی ئەگەری پێداچوونەوەی ئێران لە دوکتوریەنی ناڤۆکی و قسەگەلێک کەلە ئەورووپاییەکان لەبارەی مێکانیسمی "ئیسنەب بەک"(گەرانەوەی بایکۆتەکان) دەبیسترێت، گوتی: ئەورووپاییەکان نە مافی وەها اکرێکیان هەیە و نە دەتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن چوونکا کەمبوونی ئەرکە ناڤۆکییەکانی ئێران بە گوێرەی برگەکانی بەرجام بووە و ئەم مافە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران پارێزراوە.
گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە جێبەجیبوونیی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی ئەرکە ناڤۆکییەکانی ئێران بەڕاشکاوی گوتی: هەر ئێستایش دیپلۆماسی دەرفەتی هەیە و دەرگاکان بۆ وتووێژ ئاوەلایە.
گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بەسکردنی ئەمەی ڕێگا چارەی دراوی بەرچاوی ئەورووپاییەکان (ئینستێکس) بەو چەشنە کە تاران چاوەڕوانی دەکرد جێبەجێ نەبووە گوتی: ئینستێکس ئامرازی بەڕێوە چوونی گەڵاڵەکانە و هەرکات گەڵاڵە گەورەکانیان بەڕێوە بچێت ئەم ڕێگا چارەی دراوییەیش جێبەجێ دەبێت.
مووسەوی لەبارەی هەڵوێست گرتنی تووندی "ئیمانۆئێل مەکڕۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسا دوای دەستپێکرانی هەنگاوی چوارەمی کەم کردنەوەی ئەرکەکانی ئێرانیش گوتی: لە هەڵوێستی مەکرۆن تێدەگەین؛ئەوان هەڵوێستی جیددی ئێرانیان بینی و لە لایەکێشەوە بۆ هەنگاو هەڵنەگرتنەکانی خۆیان وڵامیی باشیان نییە.
گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا کۆماری ئیسلامی بۆ کشانەوەی لە بەرجام بڕیار دەگرێت و یان ئامادەی قەبووڵکردنیی گەڵاڵەکانی دیکەی کاربەدەستانی ئەورووپاییە، گوتیشی: ڕاوێژەکان بەردەوامن و لە دەرفەتی دوومانگی داهاتوو، ئەورووپا دەبێ بە گوێرەی ئەرکەکانی هەنگاو هەڵبگرێت و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕازی بکات.