ساڵحی : ئێران ئامادەی ڤەگواستنی ئەزموونە ناڤۆکیەکان بۆ وڵاتانی حەوزەی کەنداوی فارسە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وتی : هەز هەزار مێگاوات هازگەی ناڤۆکی دەتوانێ بەر بگرێت لە بڵاو بوونەوەی 7 ملوێن تەن گازی گۆڵخانەیی .
عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ئەمڕۆیەکشەمە لە ڕێ و ڕەسمی دەسپێکی سازکرانی دووهەمین ڕێئاکتوری ناڤۆکی هازگەی بووشەری ئێران بە وتنی ئەوەی کە پیشەسازی سەنعەتی ناڤۆکی دەتوانێ سەرچاوەی هێزمەندی بێت وتیشی : ئێران ئامادەی گواستنەوەی ئەرموونەکانی ناڤۆکی خۆی بۆ وڵاتانی حەوزەی کەنداوی فارسە . ساڵحی وتیشی بە سازکردنی یەکەی دووی هازگەی ناڤۆکی بووشەهر ساڵانە 660 ملوێن دولار لە وڵات دەستی پێوە دەگیردرێت . ناوبراو وتیشی : وڵاتانێک کە چوونەتە ڕیزی پەیماننامەی پاریس بڕیارە تا چەن ساڵی داهاتوو بەر بگرن بە گازگەلی پیس کەرەوە و هێزگە ناڤۆکیەکان یەکێک لە ڕێگاکانی دەرباز بوون لە و کێشانەیە . سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی وێڕای ئاماژە بە وەڕێخستنی ئاوی شیرینکەرەوە لە هازگەکانی ناڤۆکی وتی : ئەگەر هازگەکانی دوو و سێ بووشەهر وەڕێ بخرێت ساڵانە 440 هەزار مەتری سێ جا ئاو شیرین دەکرێت