تشرینی دووه‌م 17, 2019 11:34 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی:دوژمنانی ئێران بەردەوام پشتگریی تێکدان و  بشێوییان کردووە

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامیی ئێران لە وانەی خارجی فیقهی دا وێڕای ئاماژە کردن بە گەڵاڵەی بەڕێوەبەرایەتی کردنی بەکارهێنانی سووتەمەنی وتی: لەم بوارەدا شارەزاییم نییەو بۆچوونی کارناسانیش جیاوازە، بەڵام بەردەوام وتوومە کە ئەگەر سەرۆکانی هەرسێ هێزەکە بڕیارێک بدەن، پشتگریی لەو بڕیارە دەکەم.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا عوزما سەیید عەلی خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرۆکانی هەر سێ هێزەکە بە پاڵپشتێکی کارناسانە بڕیارێکیان داوە کە دیارە دەبێ جێبەجێ بکرێت، وتیشی: بێ گومان بڕێک لە خەڵک لەم بڕیارە نیگەرانن و زیز دەبن و یان بە زیانیانە، بەڵام تێک دان و سووتاندن کاری خەڵک نییە، کاری کەسانی سەرەڕۆو یاخییە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دژە شۆڕش و دوژمنانی ئێران بەردەوام لەم جۆرە ئاژاوەو تێک دانانە پشتگرییان کردووە کە ئێستاش هەر خەریکی ئەو کارەن، وتیشی: هیچ مرۆڤێکی ژیرو دڵسۆزی وڵات بەو کارنەوە خۆی تێوە ناگلێنێ.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا عوزما سەیید عەلی خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەم چەشنە دیاردەگەلە، بشێوییەک کە بۆی هەیە ببێتە گەورەترین تەنگژەو چورتمی هەر وڵاتێک، پەرە پێ دەدات، جەختی لەوە کردەوە کە، بەرپرسان هەتا پێیان دەکرێت وریاو لە سەر هەست بن هەتا گرفتەکانی ئەم گەڵاڵەیە بۆ خەڵک کەمتر بێتەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: لە تەلەفزیۆن دا بینیم کە بەرپرسان وتیان، وریان هەتا ئەم هەڵکشانەی نرخی بەنزین هەڵکشانی نرخی کاڵاکانی دیکەی لێ نەکەوێتەوە کە دیارە ئاوا وریا بوونێک بەتەواوی پێویستە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا عوزما سەیید عەلی خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە گرانی بۆ خەڵک گرفتی زۆر دروست دەکات و تەواوی بەرپرسان دەبێ ئاگاداری ئەوە بن، وتیشی: بەرپرسانی پاراستنی ئاسایشتیش با ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن، خەڵک خۆ بەردەوام بەوپەڕی وریایی و چاوکراوەییەوە جوڵاونەتەوە، دەسا ئەمجارەش لەوانەی کە خەریکی کاری تێکدانن خۆیان بەدوور ڕابگرن.

بە هەڵکشانی نرخی بەنزین و دیاری کرانی دوو نرخ بۆ ئەم کاڵایە، بڕێک ناڕەزامەندیی ئاشتیانەی خەڵک بە قۆستنەوەی هێندێک کەسی سەرەڕۆو یاخی بە لاڕێ دا برا.