تشرینی دووه‌م 29, 2019 07:26 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ڕزگارکرانی بەرجام لە گرێوی ھەوڵی ئەورووپییەکاندایە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی، ڕزگارکرانی بەرجامی لەگرێوی پابەند بوونی لایەنی ئەورووپی بە بەڵێنەبەرجامییەکانیان زانی.

«عەبباس عەراقچی» جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «ئێن سی ئاڕ»ی ھۆڵندا وتی: ھێشتا تروسکاییەکی ھیوا بۆ دەرباز کردنی بەرجام بوونی ھەیە، بەڵام ئەوە لە گرێوی  پابەند بوونی ئەورووپییەکان بە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیانە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە دەربڕینی ئەمەی کە بەرجام ڕەوشتی لە نەخۆشێکی پێویستمەندی وریایی تایبەتی دەچێت،وتیشی: ئەورووپا دەبێ ھەوڵێکی زیاتر بدات ھەتا ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران دەرباز ببێت.

عەراقچی پێی داگرت: لەو وانانەی کە ئێران بەدرێژایی ڕەوتی بەرجام فێری بوو، ئەمەیە کە دەرەنجامی سەوداو ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکان سەپێندرانی بایکۆتی زیاتر بە سەر ئێراندا بووەو بەس.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی جەختی کرد: ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، دیارە ئێرانیش ھەڵس و کەوتی خۆی دەگۆڕێت و وانەیەکی دیکەی بەرجامیش ئەوە بوو کە خۆڕاگری کردن زیاتر لە حەزکردن بە ھاوکاری وەڵام دەداتەوە.

عەراقچی لە وەڵامی ئەم پرسیارەش کە ئایا ئێران ئامادەی وتووێژ لە بارەی ڕێککەوتنێکی دڵخوازی ئەمریکایە، وتی: ئێران ھەمیسان لە بارەی بەرجام و بەرنامەی موشەکیی خۆیەوە دانوستان و وتووێژناکات، موشەک بۆ ئاسایشتی ئێران پێویستە.

لەپاش ئەوەی کە ئەورووپییەکان دوابەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام نەیانتوانی بەڵێنەبەرجامییەکانیان ڕاپەڕێنن، ئێرانیش لە چوارچێوەی سیاسەتی کەم کردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی ھەتا ئێستا چوار ھەنگاوی ھەڵگرتووە ھەتا ئەورووپا بۆ دەرباز کردنی بەرجام ھەوڵێکی زیاتر بخاتە گەڕ.

 

سەرپەیڤ