کانونی یه‌که‌م 01, 2019 15:43 Asia/Tehran
  • عەراقچی:جیهان سەبارەت بە پاراستن و بەڕێوە بردنی بەرجام بەرپرسایەتی هەیە

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: بەرجام دەستکەوتێکی دیپلۆماسی نێو دەوڵەتییە و وڵاتانی جیهان سەبارەت بە لەبەر چاو گرتنی،بەڕێوە چوونی و پاراستنیی بەرپرسایەتییان هەیە.

"سەید عەبباس عەراقچی" جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە چین دایە، رۆژی یەکشەممە لە پریس کۆنفرانسێک دوای دانیشتن بۆ ڕاوێژ لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی چین، لە بەرجام وەکوو دەستکەوتی چەندلایانە خوازی باسیکرد و گوتیشی: بەرجام ڕێککەوتنیکە ڕێک لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بڕیارنامەی ٢٢٣١ـ ئەنجوومەنی ئاسایشت ئەم ڕێککەوتننە نێودەوڵەتییەی پەسەند کردووە.

 عەراقچی بەبەسکردنی ئەمەی بڕیاری ئەمریکا وەکوو ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوەی نەتەوەکان بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی بەرجام، بنپێکردنی پەسەند کراوەی ئەنجوومەنی ئاسایشتە،بەڕاشکاوی گوتی ئەمریکا نەک تەنیا لەم ڕێککەوتننە کشاوەتەوە بەڵکوو وڵاتانی دیکەیش وا لەم ڕێککەوتننە نێو دەوڵەتییە دا ماونەتەوە خستۆ تە ژێر گوشار تا لەم ڕێککەوتننە بکشێنەوە و ئەم کردەوەیە بۆ وڵاتانی تر قەبووڵناکردرێت. 

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژە بە کەمبوونیی ئەرکە بەرجامییەکانی ئێران گوتی: کەمبوونەوەی ئەرکەبەرجامییەکانی ئێران بەمانای کشانەوە لەم ڕیککەوتننە نییە بەڵکوو بەمانای ڕزگاری ئەم ڕیککەوتننەیە و بە گوێرەی برگەی ٣٦ـی ئەم ڕیککەوتننە،لایەنەکان توانایی ڕێکخستنی ریگاچارەی ناکۆکییەکانیان بۆ وەها مەسەلەگەلێکی سیاسی هەیە.

جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی  ئێران رۆژی شەممە لەسەر بانگێشتنی"ما جائۆ شی" جێگری وەزیری دەرەوەی چین، بۆ بەڕێوە بردنیی دانیشتن بۆ ڕاویژێکی دوو لایانە گەییشتە پێکەن. 

سەرپەیڤ