کانونی یه‌که‌م 02, 2019 17:02 Asia/Tehran
  • عراقچی: بایکۆتەکانی ئەمریکا بەهیچ شێوەیەک بڕیاریی گەلی ئێرانیان لەرزۆک نەکردوە.

جێگری ڕامیاریی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی لەماوەی چل ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لەژێر توندترین بایکۆتەکانی ئەمریکا دا بووە ، وتیشی : ئەم بایکۆتانەی ئەمریکا دژبە ئێران شوێندانەر نەبوون و بەهیچ شێوەیەک بڕیاریی گەلی ئێرانیان لەرزۆک نەکردوە.

" سەیید عەباس عراقچی" جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە بۆ ژاپۆن سەفەری کردووە ، ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆبوونەوەی" کردەوەی دەسەڵاتدارانی کلیدی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وکارتێکەریان لە سەر ئاسایشت وئەمنیەتی نێودەوڵەتی" لە توکیو وتی: زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران پیشینەیەک بە درێژایی شۆڕشی ئیسلامیە بەڵام بەم حاڵەوە ئێران لە پاوەجیترین وئەمن ترین وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیایە. عراقچی بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە ئێران وەکوو وڵاتێکی گەورەی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ، کارتێکەری زۆری لەم ناوچەیەدا هەیە ، وتی: ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا فرەتر لە هەر کاتێک پێویستی بە ئاشتی هەیە ووڵاتانی ناوچە دەبێ بۆ خۆیان بتوانن ئاسایشتی ناوچە دابین بکەن . جێگری سیاسی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە قەیرانەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وەکوو داعش، شەڕ لە سووریا .، یەمەن وناهێوریەکانی عێراق ولوبنان وتی: ئەم قەیرانانە لە ژێر کارتێکەری دەسوەردانی بیانیەکان لەوان ئەمریکا لە ناوچەیە. عراقچی ئاماژەیشی کردە بەرجام ووتی: بەرجام ڕێککەوتنێکی سیاسی بەرەوە - بەرەوە بوو کە لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی سازەندەی نێودەوڵەتی بەدەس هات. جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی دوشەممە بە کاتیی خۆجیی گەیشتە توکیۆی پێتەختی ژاپۆن.