کانونی یه‌که‌م 04, 2019 08:21 Asia/Tehran
  • رۆحانی: تاران وباکوو هەنگاوی پۆزێتیڤیان لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکان هەڵگرتووە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران و کۆماری ئازەربایجان لەساڵانی رابردوودا هەنگاوگەلی زۆر ئەرێنیان هەڵگرتووە لەئاراستەی پتەوەتر کردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماریی؛ "حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ "شاهین مستەفایێف"ی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئابوریی وپیشەسازیی کۆماری ئازەربایجان لەتاران وتی: پەرەی هاوکاریی لەبارەی پرۆژە هاوبەشەکان، گۆڕانکاریی دروست دەکا لە پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکاندا.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها وتی: ئێران، جێ بەجێ کردنی گەڵاڵەی هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان لەوان، دۆزینەوەو هەڵکۆڵینی بیرەنەوتیەکان لە دەریای خەزەر شێلگیرانە پێوشوێن دەگرێ.

شاهین مستەفایێفیش پاش پێشکەش کردنی پەیامی "ئیلهام عەلی یێف"ی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بە سەرۆک کۆماری ئێران وتی: قەبارەی ئاڵووێری بازرگانیی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە ساڵی٢٠١٤ـەوە تائێستا سێ هێندەو ژماری کۆمپانیا ئێرانییە چالاکەکان لە کۆماری ئازەربایجان لە یەکساڵی ڕابردوودا پەنجا لەسەت زیادی کردووە.

سەرپەیڤ