کانونی یه‌که‌م 04, 2019 12:50 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی عێراقچی و وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە تۆکیۆ

جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، گۆرانکارییەکانی ناوچەی رۆژاوای ئاسیاو جیهانیان تاووتوێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "سەید عەبباس عێراقچی" سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ "تۆشیمیتسۆ مۆتێگی" وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە تۆکیۆ بەئاماژە بە گەڵاڵەی "ئاشتیی هۆرمز" کە لەلایەن سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەاکن هاتەئاراوە، وتی: ئێران بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی و سەقام لە ناوچەی کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمز، بانگهێشتی وڵاتانێک کە گۆڕانکاریەکانی کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمز کاریگەریان هەیە لەسەریان دەکا، بۆئەوەی پاڵپشتی ئیئتلافی ئومێد واتە "دەسپێشخەریی هۆرمز" بن.

وەزیری دەرەوەی ژاپۆنیش لەدیدار لەگەڵ عێراقچیدا بەئاماژە بە بارودۆخی تایبەتی ناوچە، وتی: تۆکیۆ نیگەرانی بارودۆخ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەو پێویستە بەهەوڵ و هەنگاونانی دیپلۆماتیک، کێشەو گرفتەکان کەم بکرێنەوە.

پێشتر عێراقچی لەگەڵ "ئابە شینزۆ"ی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن دیداری کردبوو.

سەید عەبباس عێراقچی جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی بیست وهەشتەمی کۆمیتەی ڕاوێژکاریی سیاسیی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ژاپۆن و بەشداربوون لە یەکەم جڤینی وتووێژی جیهانی ڕۆژی دووشەممە گەیشتە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن.