کانونی یه‌که‌م 04, 2019 18:16 Asia/Tehran
  • فەرمانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییە:بە پێی سۆزداریی ئیسلامی ھەڵس و کەوت بکرێت

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی ڕاپۆرتێکی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران کە ماوەیەک لەمەوبەر لە مەڕ شێوازی بەڕێوەبەرایەتی کردنی ڕەوشتی گیان لەدەست داوان و بریندارانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە ئاراستەی بەڕێزی کرا بوو، لە بارەی پێشنیارەکانەوە ڕەزامەندیی دەربڕی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی ڕاپۆرتێکی «عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران پێی داگرت:...ھەرچی خێراتر ئەنجامی بدەن و لەگەڵ کەسانی گومان لێکراویش سەر بە ھەر دەستەیەکیش بن، بە شێوازێک ھەڵس و کەوت بکەن کە لە سۆزداریی ئیسلامی نزیکترە.

ڕاپۆرتەکە بە گوێرەی فەرمانێک کە دەستبەجێ و لەپاش ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە لایەن حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران بە مەبەستی لێکدانەوەی وردی سەرچاوە، ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی بشێوییەکان و ھەروەھا ڕاگەییشتنی خێرا بە ڕەوشتی گیان سپاردوان و بنەماڵەکانیان دەرکرا بوو، ئامادە کراوە.

لەو ڕاپۆرتەدا پێشنیار کراوە کە بەپێی ئەو چوارچێوە یاساییانەی کە ھەیە، ئەو شارومەندە ئاساییانەی کە بەبێ ئەوەی ھیچ ڕۆڵێکیان ھەبووبێت لە ناڕەزامەندی دەربڕین و ئاژاوەکانی ئەم دواییەدا گیانیان سپاردووە،«حیسابی شەھید»یان بۆ بکرێت و بنەماڵەکانیان ببرێنەژێر چاودێریی بونیادی شەھیدو کاروباری لەخۆبردوودانەوە.

ھەروەھا لە بارەی ئەو قوربانیانەش کە لە ڕەوتی خۆپیشاندان و ناڕەزامەندی دەربڕینەکانەوە بە ھەر شێوازێک گیانیان سپاردووە، پێشنیاری دانی دیەو خوێنبایی و ھەروەھا دڵ دانەوەو بنەماڵەکانیان کراوە.

لە بارەی ئەو دەستە لە قوربانیانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەش کە بە شێوەی چەکدارانەو لە تێکھەڵچوون لەگەڵ ھێزەکانی پاراستنی ئاسایشت کوژراون، بڕیاردرا پاش لێکدانەوەی ڕەوشت و پێشینەی بنەماڵەکانیان، حیسابی بنەماڵە جێی ڕێزو ئابڕودارەکان لەو کەسەی کە ھەستاوە بە کردەوەی تاوانکارانە، جیا بکرێتەوەو سەرنجی بنەماڵەکانیان بدرێت و دڵیان بدرێتەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بارەی شێوازی ھەڵس و کەوت کردن لەگەڵ بنەماڵەکانی ناسراو بە دەستەی سێھەمیش کە گومانی بەشداری کردن لە سەرەڕۆییەکانیان لێ دەکرێت، فەرمانی بەکارھێنانی سۆزداریی ئیسلامی و سەرنجدانی بنەماڵەکانیان داوە.

بە سەرنجدانی فەرمان و پێداگرییەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لە ماوەیەک لەمەوبەرەوە کاری ڕاگەییشتن بەو دۆسیەگەلەی کە بۆ گیان سپاردووان و بریندارانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئاستی پارێزگاکان پێکھاتووە، دەستی پێ کراوە.