کانونی یه‌که‌م 05, 2019 18:19 Asia/Tehran
  • ئێراقچی :  داهێنانی  پرۆسەی ئاشتی هورموز  هەنگاوێک لەپێناو کەم کردنەوەی  بارگرژیەکانی ناوچە

سەید عەباس ئێراقچی ئەمڕۆ پێنجشەم لەمیانەی چاوپێکەوتنی خالد جاڕوڵڵای جێگرسەرۆکی وەزارەتی دەرەوەی کوەیت جەختی کرد لەسەر ئیرادەی کۆماری یئسلامی ئێران لەپێناو گەشەو پتەو بوونی هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی   ئیدارەی  گشتیی  زانیاری گەیاندنی  وەزارەتی  دەرەوە  ،جێگری  سیاسی  وەزارەتی  دەرەوە  وتیشی : ئێران هۆگری  هاوکاری بە کۆمەڵ لە لایەن  وڵاتانی  ناوچە بۆ دابینی  ئاسایش  بوو  و وتووێژ بە تەنیا  ڕێگای  گەیشتن بەو هاوکاریە و زاڵ بوون بەسەر  کێشەکان  دەزانێ . ئێراقچی  بە شی کردنەوەی  بنەما  و ئامانجەکانی ئاشتی هورموز  لە  لایەن  سەرۆکی  ئێران  لە دانیشتنەکانی  ئەم دواییەی  کۆگەی گشتیی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان پێشکەش کرا  وتی :  ئەو  داهێنانە چوارچێوەیەکی  شیاو بۆ وڵاتانی  ناوچە  لە پێناو  پتەو کردنی  ئاشتی و سەقام  وبەرز کردنەوەی  هاوکاریەکانی  دوو لایەنە  و چەن  لایەنە   بە دی  دێنێ ناوبراو جەختی کرد  لەسەر ئامادەیی  ئێران بۆ دۆزینەوەی  سازوکارەکانی جێ بە جێ لە گەڵ  هەموو  وڵاتانی  ناوچە . جێگری  وەزیری  دەرەوەی  ئێران  ڕێگا چارەی  سیاسی   و وتووێژی  نێوان  ڕەوتە جۆراوجورەکانی یەمەنی بە تەنیا  ڕێگای کۆتایی  شەڕ  لە یەمەن  زانی  و پێشوازی کرد لە وتووێژەکانی نێوان  دەوڵەتی  ڕزگاری  نیشتمانی  یەمەن  و لایەنەکانی  دیکە .قچی  بە  ڕێزگرتن  لە هەوڵەکانی  ئەمیر کوەیت  لە پتەو کردنی  وتووێژ  لەناوچە  وەبیریشی هێنایەوە  وتووێژ  تەنیا  ڕێگاچارەی  کێشەکانی ناوچەیە . خالد جاڕللا نایب مەقامی  وەزارەتی دەرەوەی  کوەیتیش لەو  دیدارەدا بە  پێشوازی لە  درێژەی  بیروڕاگۆڕینەوەکانی   دوو  وڵات ئاماژەی کرد و جەختی کرد کرد لە سەر  هەوڵی  وڵاتانی ئەندامی  ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس بە  هەوڵ بۆ  کەم کردنەوەی بارگرژیەکان .