کانونی یه‌که‌م 06, 2019 08:32 Asia/Tehran
  • وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی : دانوستانی نێوان ئێران و روسیا لە بارەی پرۆژەی ئیزۆتۆپە پاوەجێکان لە ئارادایە

وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرزان شەوی رابردوو لە کاردانەوە بە هەواڵی هەڵپەسێردرانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی ئیزۆتۆپە پاوەجێکان لە دامەزراوە ناڤۆکیەکانی شەهید مەسعود عەلیموحەممەدی ( فۆردۆ) راگەیاند ، دانوستانی نێوان ئێران و روسیا لە بارەی چۆنیەتی جێبەجێ کرانی پرۆژەی " ئیزۆتۆپی پاوەجێ" لە ئارادایە .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، بەهروز کەماوەندیی وتیشی ، دوای کارابوونی سانتریفوژەکانی فۆرد بە دوای فەرمانی سەرۆکی کۆماری ئیسلایمیی ئێران بۆ جێبەجێ کردنی هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوە لە پێبەندیەکانی ئێران لە رێککەوتنی ناڤۆکیدا ، بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە لە باری تەکنیکیەوە ئۆرانیوم و ئیزۆتۆپی پاوەجێ لە یەک هۆڵدا ، کێشەی هەیە ، دانوستان لە گەڵ لایەنی روس ئەنجامدرا .

 کەماڵوەندیی وتیشی ، دانوستان لە بارەی چۆنیەتی ئەم پرۆژەیە بە جۆرێک کە کێشە تەکنیکیەکانی بڕەوێ لە ئاردایە .

 کۆمپانیای روس ئەتۆم رۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیکدا بە ئاماژە بەوەی کە بە دەسپێکی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ناوەندی فۆردۆ ئیمکانی بەهەمهێنانی ئیزۆتۆپی پاوەجێ نیە رایگەیاند ، پرۆژەی گۆڕینی شێوەی دەکارهێنانی ئەم ناوەندە هەڵپەسێردراوە .