کانونی یه‌که‌م 07, 2019 09:11 Asia/Tehran
  • رەخنەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە بێدەنگیی رۆژاوا لە بارەی جبەخانەی ناڤۆکیی رژێمی زایۆنی

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە تاقیکردنەوەی موشەکیی بە توانایی هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ناڤۆکی لە لایەن رژێمی زایۆنیەوە ، لە ئەمڕیکا و ئوروپیەکان بە هۆی بێدەنگە لە بەرامبەر جبەخانەی ناڤۆکیی ئەم رژێمە، واتە تاکە جبەخانەی ناڤۆکی لە رۆژاوای ئاسیا رەخنەی گرت .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا، موحەممەد جەواد زەریف شەوی رابردوو لەسەر توییتەر بە ئاماژە بەوەی کە رژێمی زایۆنی موشەکێکی ناڤۆکی تاقی کردەوە کە ئامانجەکەی ئێران بوو ، نووسی ، سێ وڵاتی ئوروپایی ئاڵمان و بەریتانیا و فەڕەنسە و ئەمریکا هەرگێز لە بارەی تاکە جبەخانەی ناڤۆکی لە رۆژاوای ئاسیا سکاڵا ناکەن کە پڕ چەکە بە موشەک گەلێک کە بە ڕاستی بۆ هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ناڤۆکی دیزاین کراون ، بەڵام لەبەر چەکی ئاسایی و بەرگریانەی ئێران توڕەن .

 میدیاکانی رژێمی زایۆنی رۆژی هەینی راپۆریاندا ، دەزگای ئاسایشیی ئەم رژێمە شەوی رابردوو موشەکێکی دوورئەنگێوی زەوی بۆ زەی لە جۆری یەریحو 4 - ی بە توانایی هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ناڤۆکی تاقی کردووەتەوە .

 ئەم تاقیکاریە موشەکیە لە کاتێکدایە کە رژێمی زایونی بەردەوام ناڕەزایەتی نیشانداوە بە تاقیکاریە موشەکیەکانی ئێران و خوازیاری داسەپاندنی بایکۆت لەسەر ئێران بووە  لە کاتێکدا کە کارەکەی ئێران هیچ بەپێچەوانەی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی نیە .

 دامودەزگا هەواڵگریەکان لەسەر ئەم باوەڕەن رژێمی ئیسراییل نزیکەی 80 تا 400 کڵاڤۆکی ناڤۆکی هەیە و ڕێگای پشکنین بە دامەزراوە ناڤۆکیە نایاساییەکانی نادات و پەیمانی قەدەغەی چەکی ناڤۆکی ناسراو بە ئێن پی تی شی ئیمزا نەکردووە .

سەرپەیڤ