پەردەلادان لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "سیمرغ"
کانونی یهکهم 07, 2019 16:09 Asia/Tehran
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە "کۆنارەک" لەباشوری رۆژهەڵاتی ئێران پەردەی لەسەرلادرا.
فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیمرغ نوێترین فڕۆکەی جەنگی، ناساکردن و تاکتیکیی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێرانە کە بەئامادەبوونی دەریاڤان "حەبیبوڵڵا سەییاری" جێگری ڕێکخەر و دەریاڤان"حوسێن خانزادی" فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە کۆنارەک پەردەی لەسەرلادرا و پەیوەستی یەکە دەریاییەکانی ناوچە کرا. فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیمرغ بەبڕی١٥٠٠کیلۆمەتر توانای ئەنجامدانی هەڵمەتی تاکتیکی، جەنگی و شەڕی ئەلەکترۆنی هەیە. درێژەی گەشتی ئاسمانیی سیمرغ ٢٤ کاژێر و بەرزایی گەشتەکەشی ٢٥ هەزار فوتە.