کانونی یه‌که‌م 09, 2019 15:39 Asia/Tehran
  • کەماڵوەندی : ئێران زانستی ناڤۆکی ئاست بانی هەیە

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە ئاماژەدان بە پێشکەوتنی ناڤۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێران بە سەرنجدان بە زانستی بانی ناڤۆکی ،درێژە ئەدات بە پێشکەوتنەکانی لەم بوارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئیرنا، " بێهرۆز کەماڵوەندی" وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە بەرەی ڕاگرتنی هاوکاری ڕووسیا لە پڕۆژەی بەرهەم هێنانی ڕادیو ئیزوتۆپی پاوەجیی لە سایتی فردۆ ڕایگەیاند : لەباری تەکنیکی لە شوێنێکدا کە ئیزوتۆپی پاوەجیی بەرهەم دێت، نابێ پێتاندن بکرێت کەوایە لە وتووێژ لەگەڵ ڕووسیا ، چەند ڕەوش بۆ جێگیر کران پێشنیار کرا هەتا ئەم هاوکاریە لە ئاستەکانی تەکنیکی درێژە پێ بدرێت. " کەماڵوەندی" بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە ڕووسەکان بە هۆی درێژنەکرانی مەعافیه تەکانی ئەمریکا لە پڕۆژەی بەرهەم هێنانی ئیزۆتۆپە پاوەجیکان ناچنە دەر، وتی : بڕیارە لە پڕۆژەیەک کە چەند ساڵی تر تەواو دەبێت ، یازدە جۆرە ئیزۆتۆپ بەرهەم بێت. وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران پیداگری کرد: توانایی ئێران لەباری زانستی تەکنیکی لە ڕادەیەک دایە کە بەبێ ڕووسه کانیش توانایی درێژەدان بە بەرهەم هێنانی ئیزۆتۆپی پاوەجیی هەیە . بە ئەتۆمەکانی عونسورێک کە ڕەقمی ئەتۆمی وەک یەک بەڵام ڕەقمی جرمی جیاوازیان هەیە ،دەبیژن  ئیزۆتۆپ ؛ ئیزۆتۆپەکان بە پێی ژماری پروتۆنەکان ونوترون گەلێک کە هەیانە بە دوو دەستە " ئیزۆتۆپی پاوەجی و" ئیزۆتۆپی ناپاوەجیی دابەش دەکرین.