کانونی یه‌که‌م 09, 2019 15:40 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران وتورکیا

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی " دڵی ئاسیا - ڕەوتی ئەستەمبوڵ" لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە ئەستەمبوڵ دیدار ووتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئیدارەی گشتیی زانیاری گەیاندنی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە، محەممەد جەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و" مەولود چاووش ئۆغلۆ" وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لەمەڕ بوعد وڕەهەندی جۆربەجۆری پێوەندی دوو لایەنە ، گرینگترین پرس ومەسەلەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی لەوان دوایین گوڕانکاریەکانی ڕەوتی سیاسی لە سووریا ، دۆخی عێراق وئەفغانستان ودیکە ی مژارەکانی بەرهۆگری وتووێژیان کرد وبیروڕایان گوڕیەوە.هەشتەمین کۆنفرانسی وەزیرانی کاروباری دەرەوە"ی دڵی ئاسیا " بەناوی ڕەوتی ئەستەمبوڵ ئەمڕۆ دوشەممە بە وتاردانی " ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" و" محەممەد ئەشرەف غەنی" سەرۆک کۆمارانی تورکیا وئەفغنانستان دەستی بەکارکرد. کۆنفرانسی دڵی ئاسیا کە هەشتەمین خۆلی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت، لە ساڵی ٢٠١١ بە تەوەریەتی ئەفغانستان وبە هەوڵی تورکیا بە مەبەستی پەرەی هاوکاریەکانی ناوچەیی ولە بەرانبەر کابوڵ بە بەشداری چواردە ولات لەوان ئێران ، تورکیا وئەفغانستان وپشتیوانی ١٧ وڵات وچەند رێکخراو وڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەستیبەکار کرد.