کانونی یه‌که‌م 12, 2019 17:59 Asia/Tehran
  • سەردار حاجی زادە : سیستم و کەل و پەلە خوماڵیەکان ، ئێرانیان خستۆتە لیستی وڵاتانی باڵادەستی جیهان

فەرماندەری هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تەکنۆلۆژیای رۆژی جیهان لە زۆر بواردا بە دەستی رۆڵەکانی گەلی ئێران بە خوماڵی کراون ، گوتی : ئەم سیستم و ئامێرە خوماڵیانە ، ئێرانیان خستووەتە ریزی وڵاتانی باڵادەستی جیهان .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەردار سەرتیپی پاسدار ئەمیر عەلی حاجیزادە ئەمڕۆپێنجشەممە لە کۆبوونەوەی فەرماندەران و بەرپرسانی  قەرارگای بنیاتنانەوەی خاتەمولئەنبیا لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەر هەنگاوەکانی سی ساڵەی قەرارگا نەبوایە ئەمڕۆ شایەدی بایکۆتی بەرفراوانتر لە بوارە جیاجیاکانی پیشە سازیی ، کانگا ، وزە و ئابووریدا دەبوین ، وتیشی: بە هەوڵ و تێکۆشان ئیستا زۆرێک لە بایکۆتەکان نەک هەر بێ کارتێکەریی بووە بەڵکوو بووە بە دەرفەتێک بۆ گەشەی پتانسێلی نێوخۆیی .

 سەردار حاجیزادە جەختی کردەوە : بە پشت بەستن بە پتانسێلە بێ وێنەکانی زانست و ورەی لاوانی شۆڕشگێڕی ئێران ، کێشەکان نەمان و رێگا خۆش کرا و ئەمە سەرمەشقێکە کە دەتوانێ وەک شێوازێکی سەرکەوتوو لە بوارەکانی دیکەشدا دەکار بێ .