کانونی دوھەم 14, 2020 17:31 Asia/Tehran
  • رۆحانی : دەوڵەت هەموو ئەرکەکانی هاوپێوەند بە قەوماوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی جێ بەجێ دەکا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی لەگەڵ خێزانی گیان لەدەستداوانی ڕوودانی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی لە دەورووبەری تاران، پێی داگرت: دەوڵەتی ئێران هەموو ئەرکە مافەوانی و یاساییەکانی جێ بەجێ دەکا.

"حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە بەئاماژە بەوەی کە ڕیشەی هەموو ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەگەڕێتەوە بۆ کردەی وێرانکارانەی ئەمریکا لە ناوچەدا، وتی: دەوڵەتی ئێران خۆی بە بەرپرس دەزانێ لەهەمبەر هەموو گیان لەدەستداوانی ئەو ڕووداوە بەتایبەت خەڵکانی وڵاتانی دیکە.

رۆحانی بەئاماژە بەوەی کە هەموو لایەنەکانی ئەو ڕووداوە خەریکە تاووتوێ دەکرێ، وتی: هەموو ئەنجامەکانی ئەو لێکدانەوانانە بەئاگاداریی خەڵک ڕادەگەیێندرێ.

فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری هێڵی ئاسمانیی ئۆکراین سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە(٨ی ژانڤییە) لەنزیک فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی(ڕە) ی تاران کەوتەخوارەوەو هەموو ١٧٦ سەرنشینەکەی گیانیان لەدەست دا.

ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران پاش ئەو ڕووداوە لە ڕاگەیێندراوێکدا بەئاماژە بە هەڕەشەو گوڕەشەی سەرۆک کۆمار و فەرماندەرانی سەربازیی ئەمریکا لەمەڕ هێرش بۆسەر ئامانجگەلێک لەخاکی ئێران و چوونەسەری ژماری گەشتی جەنگیی ترۆریستانی ئەمریکی لەئاسمانی ئێراندا، ڕایگەیاند: ڕوودانی هەڵەی مرۆیی بێ ئەنقەست لەبەر سوڕانەوەی فڕۆکەکەو نزیکبوونەوەی لە ناوەندێکی هەستیاری سەربازی، هۆکاری کرانەئامانج و کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی ئوکراینی بوو.

سەرپەیڤ